جیهانی ئیسلامیكــوردستان

چەند زانیارییەک لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە چەند شارێکی کوردی

دیاربەکر (ئامەد):

لە دیاربەکر (ئامەد) یەک ملیۆن و ٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دەنگدەر لە ٣١ی ئاداردا، دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای باڵای ھەڵبژاردن، یەک ملیۆن و ٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دەنگدەر لە دیاربەکر (ئامەد) ناویان تۆمارکراوە و بەراورد بە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ٢٠١٤دا، ١٢٤ ھەزار و ٧٠٦ دەنگدەر زیادیکردووە.

ژمارەی سندوقەکانی دەنگدان لەچاو ھەڵبژاردنی پێشوودا زیادکراوە. لەکاتێکدا لە ٢٠١٤دا، تەنھا سێ ھەزار و ٤٩٥ سندوق جێگیر کرابوو، لەم ھەڵبژاردنەدا، سێ ھەزار و ٦٣٦ سندوق جێگیرکراوە.

لە شارۆچکەی باغڵار سەربە پارێزگای دیاربەکر (ئامەد) زۆرترین دەنگدەر و سندوقی دەنگدان بوونی ھەیە و بۆ ٢٣٤ ھەزار و ٣١ دەنگدەر، ٧١٥ سندوق جێگیرکراوە لە شارۆچکەکەدا.

دوای شارۆچکەی باغڵار، شارۆچکەی کایاپنار دێت کە بۆ ٢٢٠ ھەزار و ٧٢٥ دەنگدەر،٦٦٧ سندوق جێگیرکراوە و لە ڕیزبەندی سێیەمدا شارۆچکەی یەنیشەھر دێت کە بۆ ١٢٦ ھەزار و ٢٦٥ دەنگدەر، ٣٩٥ سندوق جێگیرکراوە.

وان:

ھاووڵاتییانی پارێزگای وان بە مەبەستی ھەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری وان، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی و موختارەکان، ٣١ی ئادار دەچنە سەر سندوقەکانی ھەڵبژاردن.

ناوی ٦٥٢ ھەزار و ٨٧٨ ھاووڵاتی ئەو پارێزگایە لە لایەن دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیاوە تۆمار کراون. لە ھەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٢٠١٤ەوە تاکو ئێستا ژمارەی دەنگدەرانی وان، ٧٥ ھەزار و ٦٩٢ دەنگدەر زیادی کردووە.

ژمارەی سندوقەکانیش لەو پارێزگایە لە ھەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٢٠١٤دا، دووھەزار و ٢٢٧ سندوق بووە و بۆ ئەو ھەڵبژاردنەش دوو ھەزار و ٢٧٣ سندوق دادەنرێت.

ماردین:

لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣١ی ئاداری تورکیادا و لە شاری ماردین، ٤٨٤ ھەزار و ٢٨٤ دەنگدەر لەسەر ھەزار و ٨٣٤ سندوق دەنگ دەدەن.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ماردین، ٤٨٤ ھەزار و ٢٨٤ دەنگدەر لە پارێزگاکە تۆمار کراوە و لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا، ٥٥ ھەزار و ٣٦٩ دەنگدەر زیادیان کردووە.

ژمارەی سندوقەکانیش ھاوشانی دەنگدەرەکان زیادکراوە و لە ٢٠١٤دا، تەنھا ھەزار و ٧٧٥ سندوق دانرابوو لە کاتێکدا لەم ھەڵبژاردنەدا، ھەزار و ٨٣٤ سندوق دادەنرێت.

زۆرترین سندوق و دەنگدەر لە پارێزگاکە لە شارۆچکەی قزلتەپە دەبێت، ١٤٤ ھەزار و ٥٤٣ دەنگدەری ھەیە و ٥٢٦ سندوق دادەنرێت.

ئورفا:

لە ئورفا یەک ملیۆن و ٩٣ ھەزار و ٥١٥ دەنگدەر لە ٣١ی ئاداردا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بە مەبەستی بەشداریکردن لە ھەڵبژادرنی شارەوانییەکان.

لە ئورفا سێ ھەزار و ٩٦٩ سندوقی دەنگدان دادەنرێن بە مەبەستی ھەڵبژاردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکان، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی و موختارەکان.

بەپێی زانیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ئورفا یەک ملیۆن و ٩٣ ھەزار و ٥١٥ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە. لە ھەڵبژاردنی شارەوانی ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا لە ئورفادا ژمارەی دەنگدەر ١٥٨ ھەزار و ٦٢١ کەس زیادیکردووە.

ھەروەھا ژمارەی سندوقەکانی دەنگدان لە ئورفا بەراورد بە ھەڵبژاردنی پێشوو زیادی کردووە. لە کاتێکدا لە ھەڵبژاردنەکەی ٢٠١٤دا، سێ ھەزار و ٧٠٢ سندوقی دەنگدان ھەبوو، لەم ھەڵبژاردنەدا، سێ ھەزار و ٩٦٩ سندوق ھەیە.

باتمان:

لە باتمان ٣٥٤ ھەزار و ١٢٤ دەنگدەر بەشداری لە ھەڵبژاردنی شارەوانیدا دەکەن و لەسەر ھەزار و ٢٦٥ سندوقی دەنگدان دەنگ دەدەن.

بەپێی زانیارییەکانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە باتمان، ٣٥٤ ھەزار و ١٢٤ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە. لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا لە باتمان ژمارەی دەنگدەر، ٥٣ ھەزار و ٤٠٦ کەس زیادی کردووە.

ھەروەھا ژمارەی سندوقەکانی دەنگدان لە باتمان بەراورد بە ھەڵبژاردنی پێشوو زیادی کردووە. لە کاتێکدا لە ھەڵبژاردنەکەی ٢٠١٤دا، ھەزار و ١٥٣ سندوقی دەنگدان ھەبوو، لەم ھەڵبژاردنەدا، ھەزار و ٢٦٥ سندوق ھەیە.

ھەکاری:

لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣١ی ئاداری تورکیادا و لە شاری ھەکاری، ١٧٦ ھەزارو ٨٢٦ دەنگدەر ناویان تۆمارکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ھەکاری، ١٧٦ ھەزار و ٨٢٦ دەنگدەر ناویان تۆمارکراوە. لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ٢٨ ھەزار و ٤٠٢ دەنگدەر زیادی کردووە.

ژمارەی سندوقەکانیش ھاوشانی دەنگدەرەکان زیادکراوە و لە ٢٠١٤دا، تەنھا ٥٣٣ سندوق دانرابوو لە کاتێکدا لەم ھەڵبژاردنەدا، ٦٠٢ سندوق دادەنرێت.

زۆرترین سندوق و دەنگدەر لە پارێزگاکە لە سنووری شارۆچکەی یوکسەکۆڤا دەبێت، ٧٦ ھەزار و٦٦ دەنگدەری ھەیە و ٢٦٠ سندوق دادەنرێت.

شرنەخ:

٢٨٥ ھەزار و ٧٥٣ دەنگدەر لە شرنەخ لە رۆژی یەکشەممە ٣١ی ئادار بە مەبەستی بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەچنە سەر سندوقەکان.

ناوی ٢٨٥ ھەزار و ٧٥٣ ھاووڵاتی پارێزگای شرنەخ لە لایەن دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیاوە تۆمارکراون.

بەمجۆرەش لە ھەڵبژاردنی پێشووی شارەوانییەکانەوە لە ٢٠١٤ەوە تاکو ئێستا ٥٣ ھەزار و ٥٥٦ دەنگدەر زیاد بووە.

ھەروەھا ژمارەی سندوقەکانیش بەراورد بە ھەڵبژاردنی پێشووی شارەوانییەکان زیادی کردووە. لە کاتێکدا ھەڵبژاردنی پێشوو ٨٦٤ سندوق داندرابوو بۆ ئەم ھەڵبژاردنە ٩٩٥ سندوق دادەندرێت.

زۆرترین ژمارەی دەنگدەر و سندوقیش لەو پارێزگایە لە قەزای جزیر-ە.

٧٥ ھەزار و ٦٨٥ دەنگدەری ئەو پارێزگایە لە جزیرن و ٢٤٤ سندوقیش لەو قەزایە دادەنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close