جیهانی ئیسلامی

ڤیدیۆ.. ئۆزێل بە ڕەفتارێکی ئیسلامیانە وەڵامی هاندەرانی ڕکابەریی دایەوە

مەسعود ئۆزێل یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لەکاتی یاریکردندا هاندەرانی یانەی بەرامبەر پارچە نانیان تێگرت بەڵام ئەو لەسەر زەوی هەڵیگرتەوە و ماچی کرد و نای بە ناوچاوانیەوە.

مەسعود ئۆزێل کە بە ڕەچەڵەک کوردی باکوری کوردستانە لە یارییەکی یۆرۆپا لیگدا و لە یارییەکدا بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، لەکاتی جێبەجێکردنی لێدانێکی سوچدا لەلایەن هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پارچە نان (سەمون)ی تێدەگیرێت، بەڵام ئەو یاریزانە موسڵمانە بە هەڵگرتنەوە و ماچکردن و دواتر خستەنە سەر نێوچاوی وەڵامی هاندەرانی دایەوە.

لە کاردانەوەی ئەو هەڵوێستەشدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکدانەوەی جۆراوجۆر کرا، زۆربەی ئەو کەسانەش لەسەر ئەو هەڵوێستە باسیان لەوە کرد کە ئۆزێل دینەکەی داوای ڕێزگرتنی لە نان و خواردن لێدەکات و دژایەتی بەفیڕۆدانی خواردن دەکات.

هادی کەریم لە تویتەر نوسیویەتی “بەفیڕۆدانی خواردن دژیەکە بە دینی ئیسلام، ئۆزێل وەکو ڕێزگرتن و سوپاسگوزاری هەڵیگرتەوە و ماچیکرد و نای بە نێوچاوانیەوە”.

ڕۆژنامەی (ذە سەن)ی بەریتانیش نوسیویەتی “ئەو کارە دژ بە بیروباوەڕی دینی و کلتوریی مەسعود ئۆزێلە”.

مەسعود ئۆزێل لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە و تەمەنی ٢٩ ساڵە و موسڵمانە، بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاریدەکات و لە ئێستاشدا بۆ یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی یاریدەکات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close