جیهانی ئیسلامی

کەناڵی قودس ئاماری کوژراو و بریندارانی غەززەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە

کەناڵی قودس لە تویتێکیدا لە ئەکاونتی فەرمی تویتەرەکەیەوە ئاشکرایکرد لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٨وە تا ئێستا ١١٨ خۆپیشاندەری فەڵەستینی لە کەرتی غەززە “شەهیدبوون”، کە منداڵی ٨ مانگ و ڕۆژنامەنوسیش لەناویاندان.

بەگوێرەی کەناڵەکە هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە ١٣ هەزار و ٣٠٠ هاووڵاتی غەززە بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانی سەربازانی سوپای ئیسرائیل و تۆپباران و موشەکبارانەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە برینداربوون.

هاوکات کەناڵی قودس ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەو ژمارە بریندارە ٣٣٠ برینداریان برینەکانیان قورسە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٨وە و بە شێوەیەکی هەفتانە خۆپیشاندانی گەورە لەلایەن هاووڵاتییانی غەززەوە دژی داگیرکاری و گەمارۆی سەر غەززە بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی سکای نیوز، بەهۆی گەمارۆی توندی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ٨٠٪ی هاووڵاتییانی غەززە بۆ خواردن پشت بە هاوکارییە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستن و ٩٦٪ی ئاوەکەشیان بەکەڵکی خواردنەوە نایەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close