جیهانی ئیسلامیدونیا

ڤیدیۆ.. موسڵمانانی ئویغور لە چین لە ڕەمەزاندا ناچاردەکرێن گۆشتی بەراز و عەرەق بخۆن و بخۆنەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن ڕۆژنامەنوسان و میدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کە موسڵمانانی گەلی ئویغور لە چین، لەو کامپانەی کە تیایدا دەستبەسەرن و هاوشێوەی ئەو کامپانەیە کە هیتلەر و نازییەکان جولەکەیان تیادا جێگیرکردبوو، لە مانگی ڕەمەزاندا ناچار بە خواردنی گۆشتی بەراز و خواردنەوەی عەرەق دەکرێن.

لە وڵاتی چین زیاتر لە ١٢ ملیۆن موسڵمانی گەلی ئویغور دەژین کە زۆربەیان لە هەرێمی خینجیانگن و لە ئێستادا هەندێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان باس لەوە دەکەن کە نزیکەی ملیۆنێکیان لەو کامپانەدا دەستبەسەرن و هەندێک سەرچاوەش دەڵێن زیاتر لە ملیۆنێکیان دەستبەسەرن.

هاوکات ئافرەتانی موسڵمانی ئویغور کە پیاوەکانیان یان باوکیان لەو کامپانەدا دەستبەسەرن لەلایەن دەسەڵاتی چینەوە بە زۆر ناچاردەکرێن کە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕ و پیاوانی گەلی هان-ی چین بکەن، کە گەلی هان زۆرینەی چین پێکدێنێت و بەگشتی گەلێکی بوزین و ژمارەیان زیاتر لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن کەس دەبێت.

پێشتریش ڕۆژنامەیەکی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، بەرپرسانی چین نزیکەی یەک ملیۆن موسڵمانیان دەستگیرکردووە و بە زۆر ناچاردەکرێن کە بیروباوەڕە دینییەکانیان لە مێشکیان دەرکەن و فەرامۆشکەن، و دەسەڵاتی وڵاتی چینیش بەناوی شەڕی دژی توندڕەوی ئیسلامی ئەو کارە دەکات.

لە ماوەی ڕابردووشدا ڕێکخراوی چەینج بڵاویکردەوە، بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان لە خۆرهەڵاتی تورکستان (کە دەکەوێتە هەرێمی خینجیانگ) لە وڵاتی چین، لە ئێستادا لە کەمپگەلێکی هاوشێوەی کەمپە سیاسییەکانی نازییەکان بۆ جولەکەکان و لەناو زیندانەکاندا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار موسڵمانی ئویغور بوونیان هەیە.

دیمەنێک لە موسڵمانانی ئویغور لە وڵاتی چین، کە لە مانگی ڕەمەزاندا ناچاردەکرێن گۆشتی بەراز و عەرەق بخۆن و بخۆنەوە!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Wednesday, May 30, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close