بیروباوه‌ركــوردستان

مامۆستا سەڵاحەدین : سەرکردەی ڕاستەقینە ، بەڵکو بەرپرسە

سەرکردەی سەرکەوتوو..

صلاح الدین محمد بهاءالدین

29/5/2018

ئەوەیە شکست لە فەرهەنگیدا نیە و  هەرگیز شەهامەت و غیرەتی رێگە نادا لە کاتی پاشەکشێ و بۆنەهاتنەکاندا خۆی لە بەشداری لابدا و خۆی بێ بەری بکا ..

سەرکردەی سەرکەوتو ئەوەیە خەتا ناکاتە کۆڵی کەسی تر و بوێرانە دان ئەنێ بە هەڵەی خۆیدا و خۆیشی لا ئەدا   لە خەتا کەڵەکە کردن بۆ سەر برا وخوشکە هاوکارەکانی و بەرگری لەو بریارەئەکا کە بە جەمعی وەرگیراوە …

سەرکردە چاودێری سیاسی نیە و توێژەر نیە و رۆژنامەنوس نیە  بەڵکو بەرپرسە ،هەندێ جار برایەکی سەرکردە کە ئەرکی سەرکردایەتی کار و کاروانی پێ سپێدراوە و پۆستێکی راپەراندن و مەیدانی لە ئەستۆدایە ، بە شێوەیەک دەست ئەبا بۆ بابەتەکان هەروەک توێژەرێکی سیاسی و لێکۆڵەرێکی فیکری بێ شیکاری ئەکا و هۆکار و دەرهاویشتە و کۆسپ ولەمپەر و پاڵنەرەکان بۆ براو خوشکانی بەردەستی یا بۆ میدیا شرۆڤە ئەکات  ..

بیری ئەچێتەوە کەئەو بەشێک لە بەرپرسیاریەتی ئەو رووداو بابەتەی لە ئەستۆدایە و  بەو شیکارە سیاسیە ناتوانێ رۆڵی سەرکردەیی بپارێزێ تەنیا ئەوەندەی دەست ئەکەوێ کە رەنگە گوێگرەکەی وا ئەزانێ خۆی لە بەرپرسیارێتی لا ئەدا و ئەیخاتەوە سەرشانی کەسانی تر ، کە ئەویش سلوکێکی نەخوازراوە  .

ئەرکی سەرکردە تەنڤیر و تسویقی بریاری قیادی یە و ئەرکی هاندان و تەعبئە و هەڵنانە بۆ پشتگیری ئەو بریارە و سەرخستنی و بەکەم سەیرکردنی کۆسپ و دەرهاویشتەکانی سەر رێگا .

ئەرکی سەرکردە هیتاف کێشان و رەخنەگرتن و وروژاندنی هەست و نەستەکان بە ئاراستەی رازیکردنی نارازییەکان نیە …

ئەرکی بەخشینەوەی گەشبینی و ئومێد و شەحن کردنەوەی هیمەت و غیرەتە .. نەک بەخشینەوەی رەشبینی و نا ئومێدی و ماندوکردن ، بەناوی شیکاری زانستی و بابەتی .

مەقامی سەرکردە مەقامی سەرقافڵەیی و سەرکردەیی و (راحلە)یی و خستنەرووی جوانیەکانی کۆششی رەنجی برا و خوشکە ماندونەناسەکانە .. نەک دەست بژێری هەڵە و پەڵە و کەم و کوریەکان (کە بێ گومان لەهەر کارێکدا ئەبێ)

کولاندنەوەی برین و هەڵتەکاندنەوەی بەرگی دوراوو لەبەرکراو هەڵەیەکی سەرکردانەیە

ئەوە کاری ئەوانەیە کە لە بەرپرسیارێتی را ئەکەن و خەتاکان ئەخەنە کۆڵی براو خوشکەکانیان

یان رەفتاری رۆژنامەنوسێکە کە پشتی بە کارێکەوە نە ئیشاوە ، تەنیا مەبەستی زایناری گواستنەوەیە  ، شیکاری و لێکدانەوە لە پێش وەرگرتنی بریار دان بە جێیە و تەواوە بەڵام پاش ئەوە کاری سەرکردە  تەنیا راپەراندن وئەنجام دان و بەرگری لێکردنی بریارە ..

ئەمەش بە مانای داخستنی درگای رەخنە و بە خۆداچونەوە و چارەسەر نیە ، یا بە واتای ئەوە نیە کە ئێمە خۆمان و کارمان بە مەعێوم بزانین بەڵکو مەبەست ئەوەیە لەم ویستگەیەدا ئەرک دڵگەرمکردن و بەرگریکردن و ئومێد بەخشین و هاندان و دڵدانەوە یە ، لە کاتی خۆشیدا و لە وێستگەیەکی ئاسایی دا و لە ناو نوخبە و شارەزاو پەیوەندیدار دا پرۆسەی بە خۆداچونەوە و  چارەسەر (مراجعات و معالجات) ئەنجام ئەدرێ

سەرکردە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی بریاری دروست و پارێزگاری لێی و ئیدارەی هەلًمەتی پشتگیری و هاندان و تەسویق بۆی

سەرکردە بەرپرسە لە گشت ئاستەکاندا ، بەرپرسانە مامەڵە ئەکا لەگەڵ روداو پێش هاتەکان ، سەرکردەی سەرکەوتوو دەبێ پێشەنگ بێ لە ئەنجامدانی ئەرک و هەڵگرتنی خەمەکاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close