جیهانی ئیسلامیدونیا

گۆڤاری شارلی ئیبدۆ لە بێحورمەتیکردن بەرامبەر پیرۆزییەکان بەردەوامە

گۆڤاری شارلی ئیبدۆ کە بەهۆی بێحورمەتیکردن بە پیرۆزییەکانەوە ناوی لە جیهاندا دەرکرد، لە دواین بێحورمەتییاندا بێحورمەتییان بەرامبەر کچە موسڵمانێکی ١٩ ساڵی فەڕەنسی کرد بەڵام بە بیانووی دیموکراسی و ئازادی گۆڤارەکە ڕووبەڕووی هیچ سزایەک ناکرێتەوە.

لە دوایین ژمارەیدا گۆڤارەکە (کە ناوی لەخۆی ناوە گۆڤاری شارلی ئیبدۆی گاڵتەئامێز) وێنەیەکی مەریەم پۆگیتۆکسی موسڵمانی حیجابپۆشی داناوە و بە (مەیمون)ی چواندووە و بێحورمەتی بەرامبەر مەریەم و حیجابەکەی دەکات، و لە زاری وێنەکەوە نوسیویەتی “ئەوان منیان (واتە مەریەمیان) بە سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی نیشتمانیی فەڕەنسا هەڵبژاردووە”.

گۆڤارەکە کە بەشداری لە کەمپەینێکی ڕق و کینەدا بەشداری کردووە کە لەلایەن سیاسی و میدیاکانی ئەو وڵاتەوە دژ بە مەریەم و حیجابپۆشین ڕاگەیەندراوە پێشتر چەندین بێڕێزیی و بێحورمەتی بەرامبەر چەندین پیرۆزی کردووە.

لە هەرە دیارترین بێڕێزییەکانی بریتیبوو لە دروستکردنی کاریکاتێرێک و ناونانی بە پێغەمبەری ئیسلام (صلی اللە علیە وسلم)، کە دواتر ڕووداوی نەخوازراوی لێکەوتەوە و بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە کارمەندانی.

هەروەها ئەم گۆڤارە بێڕێزی بە عیسا پێغەمبەر (علیە سلام)یش کردووە، تەنانەت بێڕێزی بەرامبەر ئایلان کوردی/ئالان کوردی-ش کرد، کە لە دەریای ئیجەدا خنکا.

ئەم بێڕێزی و بێحورمەتییەش بەرامبەر مەریەم لە دواین ژمارەی گۆڤارەکەدا دوای ئەوە هات کە مەریەم لە دۆکیۆمێنتارییەکدا بە حیجابەوە لێدوان دەدات، و ئەوەش جیرارد کۆڵۆمب وەزیری ناوخۆی فەڕەنسای والێکرد کە ڕەخنە لە مەریەم بگرێت و حیجابپۆشینی بە “لایەنگریی سیاسی” ناوببات، لەکاتێکدا پۆشاکی موسڵمانان چ پیاو بێت یاخود ئافرەت پەیوەندی بە سیاسەتی حزبییەوە نییە بەڵکو ئەوە بابەتێکی دینیی و پەیڕەوکردنی دینە. تەنانەت وەزیری یەکسانی فەڕەنساش دژایەتی مەریەمی کرد.

مەریەمیش لە وەڵامی وەزیرەکاندا و بەتایبەتی وەزیری ناوخۆدا ووتی “قسەکانی شایەنی بەزەیین” و “بابەتەکە زیاد لە قەبارەی خۆی گەورەکرا و ناچاربووم ڕونکردنەوە بدەم”.

کلیک لێرە بکە و زیاتر لەسەر بابەتەکە بخوێنەرەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close