جیهانی ئیسلامی

سەرۆک وەزیرانی مالیزیا: زۆرم لێکرا کە بگەڕێمەوە بۆ پۆستەکەم

سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ڕایگەیاند، بوون بە سەرۆک وەزیران بۆ دووەم جار “ترسناکە” و “ئەرکێکی زۆر قورسە”.

مەهاتیر موحەمەد سەرۆک وەزیرانی مالیزیا لەبارەی بوونەوە بە سەرۆک وەزیران بە ڕۆژنامەی بزنس ویک-ی ڕاگەیاندووە “ئەو ئەرکە ترسناکە! زۆر ئەرکێکی قورسترە (بەراورد بە ساڵی ١٩٨١). دەبێت بە ووردی کار بکەیت و پۆستەکە بەڕێوەببەیت”.

سەرۆک وەزیرانی مالیزیا وتیشی “دەبێت پۆستەکان بە کەسانێک پڕبکەمەوە کە نایانناسم، ئەوەش کاتی زۆری دەوێت، لەبارەی چارەنوسەوە بەئاگا نیم بەڵام زۆرم لێکرا کە بگەڕێمەوە بۆ ئەم پۆستە”.

وتیشی “نازانم ئەگەر ئەمە چارەنوس بێت یاخود نا، بەڵام ئەوە دەزانم من ئەرکێکم هەیە و ئەرکێکم پێ سپێردراوە”.

مەهاتیر موحەمەد وتیشی “خەڵکی لەگەڵ حکومەتی پێشوو دڵخۆش نەبوون، پێیان وابوو کە شتانێکی زۆر بە ڕێگای هەڵە ئەنجامدراون و ئێمەش دەبێت ئەو کارە هەڵانە لە ڕەگەوە هەڵکێشین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close