جیهانی ئیسلامی

ڤیدیۆ.. ژنخوشکەکەی تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا چۆن موسڵمان بوو؟

لە چاوپێکەوتنێکدا سارە جەین بوث ناسراو بە (لورین بوث) چیرۆکی موسڵمانبوونی خۆی دەگێڕێتەوە و باس لەوە دەکات کە لە سەردانێکیدا بۆلای خێزانێکی فەڵەستینی لە فەڵەستین کە لە مانگی ڕەمەزاندا بووە چووەتە ماڵێکەوە و بەهۆی ئەو خانەوادەیەوە موسڵمانبووە.

لورین بوث باس لەوە دەکات کە لەلایەن دایکی خێزانەکەوە ڕێزی لێ گیراوە و کاتێک لە دەرگای داوە دەرگایان لێکردووەتەوە و دایکی خێزانەکە وتوویەتی ”السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە.. بفەرموون”، دەشڵێت “ئەو ئافرەتە یەکپارچە نوور بوو، نووری لێ دەباری و چاوەکانی دەگەشانەوە و پێستی دەدرەوشایەوە و بە شێوەیەکیش دەرگای کردەوە وەک ئەوەی من بچمە ناو تاج مەحەلەوە. وەک ئەوەبوو ئەو لە خۆشترین شوێنی دونیا بژی”.

ژنخوشکەکەی تۆنی بلێر لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت “بەڵام کاتێک چوومە ناو ماڵەکەیەوە چیم بینی؟ هیچی لێ نەبوو، ژوورێک بوو بەڵام خاڵی و بەتاڵ، تەنیا زەوی و دیوار و سەقفەکە بوو. هەروەها ڕایەخێکیشی لێبوو لەگەڵ خواردنی بەربانگ بۆ دە کەس لەسەری”.

دەشڵێت “خوانی بەربانگەکەشیان چی بوو؟ قاپێک نۆک و نان و زەڵاتە دانرابوو. کە داشنیشتم وتم نا نا، نان ناخۆم، سوێند بە خوا هەوڵمدا نان نەخۆم. هەرچەن هەوڵمدا بەڵام ئەو سوربوو لەسەر ئەوەی نانم پێبدات و وتی تۆ میوانی ئێمەیت و خواردنی زۆری پێدام، منیش نانم خوارد”.

لورین بوث لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت “بەڵام هەستم بە توڕەیی کرد، لە ئیسلام توڕە بووم، لە قورئان توڕەبووم کە فەرمانی بە خەڵکی برسی دەکرد کە بۆ ٣٠ ڕۆژ خۆیان برسیکەن، لە قورئان توڕە بووم کە بەم ئافرەتە هەژارەی دەوت کە ئاو نەخواتەوە لەکاتێکدا هەمیشە ئاوەکەیشی پیسبوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد “بۆیە لێمپرسی، بۆچی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن؟ بۆچی؟ گرنگی ئەمە چییە؟”، ئافرەتەکەش لە وەڵامدا وتوویەتی “لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبم بۆئەوەی هەژارانم لەبیربێت”، لەگەڵ گێڕانەوەی ئەم دێڕانە لورین بوث دەڵێت “اللە اکبر”.

لورین لە درێژەدا ووتی “ئەم ئافرەتە کە هەمیشە لە میحنەت و ئازاردا بووە، بە خاڵیکردنی مەعیدەی دەیەوێت سوپاسی خودا بکات، سوپاسکردن بە خۆبرسیکردن، ئەمە چییە؟”، دەشڵێت “لەوکاتەدا بیرمکردەوە و وتم، ئەگەر ئیسلام ئەمە بێت ئەوە من دەمەوێت موسڵمان ببم”.

بینەری چاوپێکەوتنەکەبن بە ژێرنوسی کوردی

ژنخوشکەکەی تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا چۆن موسڵمان بوو؟!بڵاویکەنەوە تا زۆرترین کەس بینەریبن..

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Friday, May 25, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close