جیهانی ئیسلامی

میدیایەکی ئێران: پێدەچێت محمد بن سەلمان کوژرابێت

ڕۆژنامەی کەیهان کە بە زمانی فارسی بڵاودەکرێتەوە بڵاویکردووەتەوە کە پێدەچێت محمد بن سەلمان شازادەی سعودیە کوژرابێت.

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە لە ڕووداوەکەی شەوی ٢١ی نیساندا محمد بن سەلمان دوو فیشەکی بەرکەوتووە و لەوکاتەشەوە ناوبراو دەرنەکەوتووە و پێدەچێت کوژرابێت.

هاوکات بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتی نوسینگەی شازادەی سعودیە چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا لە ئەکاونتی فەرمی تویتەری خۆیەوە وێنەیەکی شازادەی بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شای بەحرەین و محمد بن زایددا دەرکەوتووە و لەسەری نوسیوە “چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا”.

هەندێک لە میدیاکانیش باس لەوە دەکەن کە محمد بن سەلمان نەکوژراوە، بەڵام پێدەچێت لە ڕووداوەکەی شەوی ٢١ی نیساندا بریندارکرابێت.

بەپێی میدیاکان، لە ڕووداوەکەی شەوی ٢١ی نیساندا شای سعودیە و محمد بن سەلمان شازادەی سعودیە لە کۆشکی شاهانە بوون.

هاوکات تەلەفزیۆنی (پرێس تیڤی)ی ئێرانیش باسی لەوە کردووە کە لە ٢١ی نیسانەوە هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی نوێی شازادە سعودیەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیە و میدیاکانیانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

باس لەوەش کراوە کە تەنانەت لەکاتی سەردانی مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش محمد بن سەلمان دەرنەکەوتووە کە لە کۆتایی مانگی نیساندا سەردانی سعودیەی کردبوو.

فارس نیوزیش لەوبارەیەوە نوسیویەتی “بن سەلمان ئەو پیاوەیە کە زۆر لەبەردەم میدیاکاندا دەردەکەوێت، بەڵام دەرنەکەوتنی بۆ ماوەی ٢٧ ڕۆژ لەدوای ڕووداوەکەی ٢١ی نیسانەوە پرسیار لەبارەی تەندروستییەوە دێنێتە ئاراوە”.

هاوپێچ: پۆستی بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتی محمد بن سەلمان لە ئەکاونتی تویتەری فەرمی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close