جیهانی ئیسلامی

ڤیدیۆ.. لە وڵاتی چین موسڵمانان ناچاردەکرێن کە لەگەڵ خانەوادە ناموسڵمانە دەسەڵاتدارەکان بخەون

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بڵاویکردووەتەوە، موسڵمانان لە هەرێمی خینجیانگ لە وڵاتی چین ناچاردەکرێن کە ڕێگە بە مانەوەی خێزانە ناموسڵمانە دەسەڵاتدارەکان لە ماڵەکانیاندا بدەن.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کارە بەشێکە لە سیاسەتێک لە چوارچێوەی پرۆگرامێکدا کە کەمینەکانی وڵاتی چین و بەتایبەتی موسڵمانانی کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، زیاتر لە یەک ملیۆن دەسەڵاتدار نێردراونەتە ناو ماڵی موسڵمانان بۆئەوەی شەوانە لەگەڵ ئەوان و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و ناویان لێناوە هەڵمەتی “بوون بە خێزان”.

ئەو بەرپرسانەی حکومەتی چین وێنەکانەگەلێکی خۆیان پۆستدەکەن کە تیایدا نان دەخۆن و دەخەون و کات لەگەڵ خانەوادە موسڵمانەکاندا بەسەردەبەن، و فێری زمانی ماندەرین و سرودی نیشتمانی چینییان دەکەن.

بەگوێرەی هیومان ڕایتس وۆچ، دەسەڵاتدارانی چینی کە لەنێو ماڵی موسڵمانانی چین دەژین داوای زانیاریی لەبارەی دین و دیدی سیاسیی خێزانە موسڵمانەکان دەکەن.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەمە هەوڵێکی فراوانی حکومەتی چینە بۆ چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردن و زانیاری کێشانەوە لە موسڵمانان لەو ناوچانەی تیایدا دەژین.

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، حکومەتی چین دەبێت ڕاستەوخۆ کۆتایی بەو پرۆگرامە بهێنێت کە پێشێلی مافە تایبەتیەکان و مافەکانی خێزان و کلتوری کەمینەکانی وڵاتی چینە.

 

چین.. موسڵمانان ناچاردەکرێن کە لەگەڵ خانەوادە ناموسڵمانە دەسەڵاتدارەکان بخەون(سەرچاوە: هیومان ڕایتس وۆچ)

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Thursday, May 17, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close