جیهانی ئیسلامی

ئەفغانستان.. تەقینەوەیەک ڕوویداوە و ٢٦ کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە شاری جەلالئاباد لە ئەفغانستان شەش کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.

بەگوێرەی ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی، تەقینەوەکە دوانیوەڕۆی یەک شەممە ١٤ی ئایار بووە و دوای تەقینەوەکەش پێکدادانی چەکداری لەنێوان چەند چەکدارێک و هێزە ئەمنییەکان لەنزیک لقێکی وەزارەتی دارایی لە جەلالئاباد ڕوویداوە.

تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆیی لە تەقینەوەکە و ڕووداوی تەقەکردنەکە لەئەستۆ نەگرتووە.

پێشتریش بەهۆی دوو تەقینەوە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ٢٥ کەس کوژران و زیاتر لە ٤٥ کەسی تریش برینداربوون.

ئەفغانستان ماوەیەکی زۆرە بەهۆی نائارامی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە دەناڵێنێت، ئەوەش بەهۆی دوژمنایەتی نێوان هێزەکانی حکومەت و هێزە چەکدارەکانەوەیە، لەوانە تاڵیبان و داعش.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close