جیهانی ئیسلامیمێژوو

چوار خاڵ لە گەشتەکەی سەید قوتبدا بۆ ئەمریکا

دوای ئەوەی سەید قوتب بە مەبەستی دوورخستنەوە و ڕزگاربوون لێی لەلایەن نەیارەکانییەوە گەشتێکی بۆ ڕێکخرا بۆ ئەمریکا، سەید بە چەندین بیرکردنەوەی قوڵ و تاقیکردنەوەی قورسدا تێپەڕی، لێرەدا چوار وێنە خراوەتەڕوو.

١- سەید بە خۆی دەوت: من بچم بۆ ئەمریکا و تێیدا بڕۆم و بێم وەک ڕۆشتن و هاتنی مرۆڤە ئاساییەکان، ئەوانەی تەنیا بە خواردن و خەوتن قەناعەت دەکەن، یاخود دەبێت جیاوازییەک هەبێت بە هەندێک سیفەتی جیاکەرەوەی دیاریکراو؟ ئەو شتەش جگە لە ئیسلام و پەیوەستبوون بە ئاداب و پابەندبوون بە پرۆگرامەکانیەوە لە ژیاندا نەبێت، ئەبێت چی تر بێت؟ لەو نێوەندە ئاڵۆز و زیادەڕەوەدا، ئەو نێوەندەی قاڵکراوە بە هەموو هۆکار و چێژ وەرگرتن و حەرامێک؟ منیش ویستم پیاوی دووەم بم. (امریکا فی الداخل: سید قطب، ٢١-٢٢)

٢- دوای ئەوەی بەم شێوەیە بیریکردەوە، کە هێشتا هەر لەسەر پاپۆڕەکەیە، بڕیاری پابەندبوون بە ئیسلام و بانگەشەبۆکردنی دا لە ئەمریکا.. لەلایەن ئافرەتێکەوە لە پاپۆڕەکەدا تاقیکردنەوەیەکی قورسی ڕووبەڕوو بوویەوە، بەڵام خوای گەورە پاراستی و بەسەر ئەو تاقیکردنەوەیەدا سەیرخست، دەڵێت: ویستم پیاوی دووەم بم، موسڵمانێکی پابەند، خوای گەورەش ویستی تاقیم بکاتەوە: ئایا من ڕاستگۆم لەوەی کە ڕووم تێکردووە یان هەر تەنیا داڵغەیە؟

هەر ئەوەندەبوو چوومە ژوورەکەمەوە، ڕاستەوخۆ تەقەی دەرگا هات، کردمەوە، دەبینم کچێکی پێکەوتووی جوان، باڵابەرز، نیوە ڕووت، لاشەی بە جۆرێک بوو، بە هەموو شێوەیەک لەخشتەبەر بوو، بە زمانی ئینگلیزی دەستیکرد بە قسەکردن: ئایا گەورەم ڕێم ئەدات ئەمشەو لای میوانم بم؟ منیش داوای لێبوردنم لێکرد کە ژوورەکە تەنیا بۆ یەک جێگە ئامادەکراوە، جێگەکەش یەک نەفەرییە!

وتی: زۆرجار یەک جێگە دوو نەفەر دەگرێت!

منیش زۆر بێزار بووم لە بەرامبەر بێ ئابڕوویی ئەم ئافرەتە کە ویستی بەزۆر بێتە ژوورەوە، دەرگاکەم بە توندی بەڕوویدا داخست، تاکو بکەوێتە دەرەوەی ژوورەکە، گوێم لە کەوتنی بوو بە زەویە تەختەکەدا لە ڕێڕەوەکەدا، ئافرەتەکە سەرخۆشیش بوو! (امریکا فی الداخل: سید قطب، ٢٧)

٣- دوای ئەم سەرکەوتنە – زاڵبوونی بەسەر هەوا و ئارەزووە هەڵخەڵەتێنەرەکاندا – سەید گۆڕا بۆ بانگخوازێک بۆ ئیسلام، تەنانەت لەسەر پشتی پاپۆڕەکەش!

سەید ئاگادارمان دەکات و دەڵێت: گاورێکی (مەسیحییەکی) مژدەدەری بینی کە هەوڵی بڵاوکردنەوە و پڕوپاگەندەی مژدەدەرانەی ئەدا لەناو سەرنشینە موسڵمانەکانی پاپۆڕەکەدا، ئەمیش (سەید) هەستی ئیمانیی بەئاگا هاتەوە و ڕۆیشت بۆلای کاپتنی پاپۆڕەکە و داوایلێکرد کە مۆڵەت بدات بە نەفەرە موسڵمانەکان تا لەسەر پاپۆڕەکە نوێژی هەینی ئەنجامبدەن، ئیتر بەشدارییان لەم خۆپیشاندان و مەراسیمە ئیسلامییەدا کرد و سەید قوتب هەستا بە خوێندنەوە و پێشکەشکردنی وتار و پێشنوێژیکردن بۆ نوێژخوێنان، لە نێوەندی سەرسوڕمانێکی زۆری سەرنشینەکانی تر، ئەوانەی کە بە سەیرکەر و بەبێ لایەن مابوونەوە.

پاشان ئافرەتێکی گاوری یۆگوسلافی هاتە پێشەوە و باسی کاریگەریی وتارەکەی سەید و ئەو چەند ئایەتەی کرد کە لە قورئان سەید خوێندی.

سەید ئەم ڕووداوە باسدەکات، بەتایبەتی ئەو ئافرەتە یۆگوسلافییە و گەواهییەکەی دادەنێت بە بەڵگەیەک لەسەر ئیعجازی قورئان و کاریگەریی لەسەر دەروونی خەڵکیدا، تەنانەت لە کەسانێکی جگە لە عەرەبیش. (امریکا فی الداخل: سید قطب، ٢٣-٢٤)

٤- خزمەتگوزارەکەی سەید لە ئوتێل هەموو جار بە سەیدی دەوت کە ئەو دەتوانێت هەرچییەکی مەبەستە لە داواکاریی جنسی ئەو بۆی ڕاپەڕێنێت و، بە قسەکردن لەبارەی هەندێک لەو کارە ناپەسەندانەوە دەیوروژاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close