كــوردستان

سەمیر سەلیم: ٦٣ لەسەدی دەنگەکانی ئێمە و ٥٠ لەسەدی دەنگەکانی گۆڕان دزراون

سەمیر سەلیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو رایگەیاند کە دەنگەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ و گۆڕان و هاوپەیمانی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی دزراون.

سەمیر سەلیم رایگەیاند کە بەپێی لیکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیان کە تیمەکانی پسپۆر لە یەکگرتوو ئەنجامیانداوە ، دەرکەوتووە کە سیستەمێکی ئاڵۆز بەکارهێنراوە بۆ دزینی دەنگی لایەنەکان.

سەمیر سەلیم رایگەیاند کە سیستەمەکە ٦٣ لەسەدی دەنگی یەکگرتووی دزیوە ، ئەم رێژەیەش بۆ لایەنەکانی دیکە جیاواز بووە بۆ نمونە بۆ گۆڕان ئەم رێژەیە ٥٠ لەسەد بووە.

سەمیر سەلیم رایگەیاند لایەنی واش هەیە دەنگەکانی کەڕەتی ٤ کراون.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووش رایگەیاند کە هەموو بژاردەکان لەبەردەستیاندایە و دوای ئالوگۆڕی بیرورا و تاوتوێکردنی لەلایەن سەرکردایەتی یەکگرتووەوە، بریاری کۆتایی دەدرێت لەسەر قۆناغی داهاتوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close