كــوردستان

زانیاری ورد دەربارەی تەزویرکردنی ئیرادەی میللەت لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێرانەوە

دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران لەرێگای تیمێکی تایبەتی ئای تیەوە سەرپەرشتی پرۆسەی تەزویرەکەی رۆژی ١٢ ی ئایاری کردووە.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سلێمانیەوە، لە ١٠ ی ئایارەوە قاسم سلێمانی و حەیدەر موسڵیحی وەزیری پێشووی ئیتڵاعات لە سلێمانی بوون ئەوەش بۆ سەرپەرشتی کۆتا قۆناغی تەزویرکردن.

رۆژی ٣ ی ئایار تیمێکی تایبەتی ئیتڵاعاتی ئێران گەشتوونەتە سلێمانی و دەستکاری ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی دەنگدانیان کردووە.

پرۆسەی تەزویرەکە بەرێککەوتن لەنێوان دەزگای زانیاری و دەزگای ئیتڵاعاتی ئێرانی رویداوە و تەنها ژمارەیەکی کەم لە بەرپرسانی یەکێتی ئاگادارن و بەبێ ئاگاداری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجامدراوە.

شارەزایەکی ئای تی گوتی دەزگای ئیتڵاعات یەکێکە لە بەهێزترین دەزگا هەواڵگرییەکانی دونیا لە رووی تەکنەلۆجیای زانیاری و جەنگی ئەلیکترۆنیە و پرۆسەیەکی ئاوا بۆ ئەوان لە ئاوخواردنەوە ئاسانترە.

ئەو شارەزایە گوتی چەند ئەگەرێک هەیە بۆ شێوازی دەستکاریکردنی ئەنجامەکان، بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە دەستکاری مێشكی سندوقە ئەلیکترۆنیەکانیان کردبێ و ئالگۆریزمەکانیان بەشێوازێک گۆڕیوە کە هەندێک لایەن ژمارەیەکی دیاریکراو دەنگ بهێنن.

شارەزاکە زیاتر روونی کردەوە و گوتی “سیستەمەکە ئەلیکترۆنیە. هەر بۆیە کاتێک تۆ دەنگ دەدەیت بە لایەنێک ، ئەو دەنگە لەرێێ ئالگۆریزمێکی تایبەتەوە دەروات بۆ ئەو لایەنە. بەڵام ئەوان بەشێوەیەک دەستکاری ئالگۆریزمەکانیان کردووە کە گرنگ نیە تۆ دەنگ بە کێ دەدەیت، ئەو دەنگە بۆ لایەنێکی دیکە ئەژمار دەکرێت،”

ئەو شارەزایە گوتیشی “ئەگەری دووەمیان کە ئەمەیشیان مەحاڵ نیە بەڵام تەزویرێکی یەکجار مەترسیدارتر ئەوەیە کە فلاش میمۆریەکان دەستکاری کرابن بەشێوەیەک کە کۆمەڵێک ئەنجامی دیاریکراویان لەسەر دانراوە.”

شرۆڤەکارێکی سیاسی گوتی “ئێران لە قازانجیدایە یەکێتی و پارتی بمێننەوە. چونکە ئەم هێزانە ئەناسێت و متمانەی هەیە پێیان و دەتوانت کاریان لەگەڵدا بکا لەکاتێکدا هێزەکانی دیکە ئامادە نین ئەو کارانە بکەن بۆ ئێران کە یەکێتی وپارتی دەیکەن.”

ئەو شرۆڤەکارە گوتیشی “ئامانجی سەرەکی ئەم پشتیوانیەی ئێران بۆ لێدان لە ئیسلامی کوردی سوننی  تایبەت و سوونە بە گشتی بوو. لە کەرکووک دەنگی سوننەش رۆشتووە بۆ یەکێتی. چونکە بۆ ئێران کێشەکە کورد و عەرەب نیە، کێشەی سوننە و شیعەیە.”

ئەو شرۆڤەکارە گوتیشی “قاسم سلێمانی تا ئەمرۆش لە سلێمانیە. قاسم سلێمانی پیاوێکی بەوەفایە بۆ ئەوانەی نۆکەری بۆ دەکەن. هەر بۆیە لە بەرامبەر ١٦ ی ئۆکتۆبەردا، ئەوان ١٢ ی ئایاریان پێشکەشی یەکێتی کرد. یەکێتی لە دەنگە راستەقینەکاندا کۆتایی هاتووە بەڵام لە دەنگە تەزویرەکاندا یەکەمە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close