كــوردستان

یەکگرتوو تاوتوێی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە بەڵگە و دەلیل بۆی سەلماوە کە موئامەرەیەکی گەورە دژ بە لیستی ئیسلامی ئەنجامدراوە لە هەردوو دەڤەری ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی.

سەرچاوەکە رایشیگەیاند کە ئێستا سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان خەریکی کۆبوونەوە و راوێژە بۆ بریارێکی یەکلاکەرەوە و لە حاڵەتی بەدەمەوەنەهاتنی کۆمسیۆنی باڵا بۆ داواکاریەکان، ئەوا کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق یەکێکە لە خیارە جددیەکان

سەرچاوەکە رایشیگەیاند کە ئەگەر حیزبەکانی تر تەنها لە ناوچەی سەوز تەزوریان بەرامبەر کرابێ ئەوە یەکگرتوو لە ناوچەی زەردیش تەزویری بەرامبر کراوە و ە هەندێ ناوچە زیاد لە ١٠ هەزار دەنگی یەکگرتوو خوراوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close