كــوردستان

ئیسماعیل خورماڵی ئەو پیاوەی پێش هەمووان تەزویرەکەیە ئاشکراکرد

ئیسماعیل خورماڵی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی باڵای هەڵبژاردن رایگەیاند کە ئەو هەر لەسەرەتاوە رایگەیاندوە دەنگدانی ئەلیکترۆنی رێگەیەکە بۆ تەزویر و گوتیشی کە ئەو کاتەی ئەو ئەم مەترسیانەی باس ئەکرد کەس گوێی لێ نەگرت.

ئیسماعیل خورمالی رایگەیاند کە بە دەیان پرسیار هەر لەسەرەتاوە هەبوە لەسەر سیستەمەکە و گوتیشی کە ئەو لە پەرلەمان لە بەردەم سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەیدا ئەم بابەتەی باسکردووە.

ئیسماعیل خورماڵی گوتی ئەو کاتەی ئەو ئەم مەترسیانەی باسکردووە ئەو تاوانبارکراوە بەوەی کە دەیەوێت تەزویر بکرێ بۆیە دژی سیستەمی ئەلیکترۆنیە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close