كــوردستان

بەپەلە: یەکگرتوو تەواوی ئەنجامەکانی بادینانی رەدکردەوە

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند تەواوی ئەنجامەکان دەستیکاریکراون و یەکگرتوو تەواوی ئەنجامەکان رەددەکاتەوە.

بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتوو لە زاخۆ رایگەیاند کە بە دەیان بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە لە چەندین جێگە کە بەسەدان کەس دەنگیان بە یەکگرتوو داوە ، دەنگەکان فەوتێنراون .

بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتوو رایگەیاند کە تەزویرێکی ئەلیکترۆنی بەرفراوان سازکراوە و ئەوان دان بە هیچ یەک لە ئەنجامەکاندا نانێن و ئیمزای کۆنوسەکان ناکەن.

بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتوو رایگەیاند میللەت ویستی ئەوان سزا بدا، بەڵام ئەوان میللەتیان سزادا.

بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتوو گوتی دەنگەکانمان دابەشی چوار کراون و هەر هەمووی رەدەکەینەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close