كــوردستان

حاجی کاروان: ئێمە رووبەرووی بەدئەخلاقی بووینەتەوە، لە یەک دەنگی خۆمان خۆش نابین

حاجی کاروان سەرۆکی لیستی ئیسلامی لە هەولێر رایگەیاند کە ئامادە نین لە یەک دانە دەنگی خۆیان خۆش بن و ئەوەی روویداوە تەزویرێکی ئاشکرایە.

حاجی کاروان رایگەیاند کە ئەوان ئامادەن بۆ قبوڵکردنی هەموو ئەنجامەکان و ئاساییشە بەلایەوە ئەگەر بدۆڕێن بەڵام ئەوەی روویداوە تەزویرێکی ئاشكرایە.

حاجی کاروان وتی نیوەی دەنگەکانی پارتی و یەکێتی تەزویرە

حاجی کاروان بە دەیان نمونەی تەزویری خستە روو کە تیایدا بە دەیان ئەندامی یەکگرتوو لە بنکەیەک دەنگیانداوە بەڵام دەنگەکانیان نەماوە و سفر هاتۆتەوە.

حاجی کاروان رایگەیاند کە ئەوان بە هیچ شێوەیەک لە دەنگی شەرعی خەڵک خۆش نابن و هەرچی پێویست بێت بۆ ئەوە دەیکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close