دونیا

هیندستان.. لە ماوەی یەک هەفتەدا سێ کچی گەنج دەستدرێژی سێکسییان کراوەتەسەر و دواتر بە زیندوویی سوتێنراون

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، لەماوەی تەنیا یەک هەفتەدا و لە هیندستان سێیەمین کچ کە تەمەنی ١٦ ساڵ بووە دەستدرێژی سێکسیی کراوەتەسەر و دواتریش بە زیندوویی سوتێنراوە.

بی بی سی-ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کچێکی ١٦ ساڵ دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسیی کراوەتەسەر سوتەمەنی بەسەر ماڵەکەیدا کراوە و دواتریش ئاگر لە ماڵەکەی بەردراوە و ئەو کچەش بەهۆی سوتاوییەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس لەوبارەیەوە وتوویەتی، ئەو کچە دوای ئەوە کوژراوە کە بە دەستدرێژیکارەکەی وتووە کە خانەوادەکەی لەو دەستدرێژییە ئاگادار دەکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا و لە دوو هێرشی تری هاوشێوەدا دوو کچی تر کە ١٦ ساڵ و ١٧ ساڵ بوون لە جهارخان دەستدرێژی سێکسییان کراوەتەسەر و دواتر ئاگریان تێبەردراوە و بەوهۆیەوە کچە تەمەن ١٦ ساڵەکە گیانی لەدەستداوە و ئەویتریشیان زیاتر لە ٧٠٪ی جەستەی سوتاوە و لە نەخۆشخانەیە.

ئەو کچە ١٧ ساڵەی کە ٧٠٪ی جەستەی دوای لاقەکردنی سوتاوە، بەگوێرەی بی بی سی، لەلایەن کوڕەکەوە داوایلێکراوە کە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات بەڵام کچەکە ڕەتیکردووەتەوە و کوڕەکەش دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر و دواتریش بە زیندوویی ئاگری تێبەرداوە.

کچە ١٦ ساڵەکەی تریش دوای دەستدرێژی سێکسی بۆسەری و سوتاندن و بەهۆیەوە گیانلەدەستدانی، دایک و باوکی سکاڵای خۆیان بردووەتە لای کەسە بەتەمەنەکانی گوندەکەیان، و دواتر تۆمەتبار لەجیاتی سزادان بڕێک پارەی وەکو غەرامە داوە.

هەر لە هیندستان و لە ماوەی ڕابردوودا کچێکی موسڵمانی هەشت بوو بە ناوی عاسیفە بانۆ و لەلایەن ٦ هیندوسەوە لە پەرستگایەکی هیندوسدا دەستدرێژی سێکسی کرایەسەر و دواتر کوژرا و سەرەڕای ئەوەش جەستەی شێوێنرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close