كــوردستان

دکتۆر موسەننا دەنگی دا و داوای کرد هاوڵاتیان بەرەو سندوقی دەنگدان برۆن

دکتۆر موسەننا ئەمین کوردستانی لە شاری هەڵەبجەی شەهید دەنگی دا و داوایشیکرد جەماوەری خەڵکی کوردستان بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن.

دکتۆر موسەننا داوایشیکرد کە گەلی کورد لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە تێبگا و بزانێت کە بۆ شەڕی مافەکانی دەستووریەکانی گرنگە دەنگ بدا.

دکتۆر موسەننا دەربارەی پێشبینیشی بۆ لیستی ١٧٥ رایگەیاند کە ئەوان و بزووتنەوەی ئیسلامی هەوڵی گەورەیانداوە و چاوەروانی ئەنجامی گەورەش دەدەن بەڵام داوای کرد خەڵکی نارازی برۆنە سەر سندوقی دەنگدان و تورەیی خۆیان دژ بە گەندەڵەکان بەکاربهێنن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close