كــوردستان

پەیامێکی گرنگ لە کەسایەتیە ئیسلامیەکان و دیندارەکانی کوردستانەوە بۆ خەڵكی کوردستان

تا دێت ژمارەی ئەو کەسایەتیە ئیسلامی و دیندارانەی کوردستان کە پشتیوانی لیستی ئیسلامی یەکگرتوو دەکەن لە زیادبووندایە.

لە دواهەمین رۆژی بەر لە هەڵبژاردنیش، زۆرترین ژمارەی کەسایەتی ئیسلامی و دینداری کوردستان بەشێوازی جیا جیا پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ئیسلامی دەربریوە.

کەسایەتیە ئیسلامی و دیندارەکانی کوردستان هەر یەکە و بەشێوازی جودا و بە هۆکاری جودا بڕیاری پشتیوانی و سەرخستنی لیستی ئیسلامیان داوە و چاوەرواندەکرێت ئەم یەکدەنگی و کۆدەنگیە لە پشت لیستی ئیسلامی سبەینێش لە هەڵبژاردنەکاندا پیشانبدرێت.

مامۆستا سەید ئەحمەد عەبدولوەهاب لە دواهەمین پەیامی خۆیدا رایگەیاند کە وەک وەڵامێک بۆ گەلەکۆمەیەی کۆمەڵێ هێزی ئیقلیمی و عێراقی تائیفی بۆ شکستپێهێنان بە لیستی ئیسلامی دەستیانپێکردوە، زۆرترین ژمارەی دیندار و ئیسلامی برۆنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگەکانیان بە لیستی ئیسلامی ببەخشن.

مامۆستا خالید رەنجدەر، برای مامۆستا کرێکار، رابەری رەوتی ئیسڵاحیش لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی بۆ یەکریزی ئیسلامیەکان و لیستی ١٧٥ دەربریوە و داوا دەکات موسوڵمانانی کوردستان نەهێڵن ئەم پرۆژە گەورەیە بکەوێت.

مامۆستا تەحسین حەمەغەریبیش کە یەکێکە لە گەورە بیریارانی دینداری کوردستان، لە پەیامێکی ورددا، هۆکارەکانی پشتیوانیکردنی لیستی ئیسلامی خستۆتە روو و بریاریداوە کە پشتیوانی لیستی ١٧٥ ی یەکگرتوو بکات.

ئەمەی خوارەوە تەنها بەشێکە لە گرنگترین ئەو کەسایەتیە ئیسلامی و دیندارانەی کە بریاریانداوە پشتیوانی لیستی ئیسلامی ١٧٥ بکەن و لەگەڵ سەدان هەزار هاوڵاتی دیکەی کوردستاندا سوجدەی شوکری سەرکەوتن ببەن

مامۆستا خالید رەنجدەر
مامۆستا عابدین رەشید
مامۆستا سید احمد سید عبدالوهاب پێنجوێنی
مامۆستا مەلا شێرزاد
مامۆستا مەلا ئیدریس کاریتانی
مامۆستا مەلا محەمەد نەسروڵا
مامۆستا مەلا ئەیووب هەورامی
دکتۆر تەحسین حەمەغەریب
هونەرمەندی دیندار مامۆستا خالید سەرکار
مامۆستا مەلا مەزهەر خۆراسانی
مامۆستا مەلا عەبدولحەمید رێکانی
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەنوەر شێخە
دکتۆر حەسەن مەحمود حەمەکەریم
مامۆستا مەلا ئەحمەدی شافیعی
مامۆستا مەلا ئەحمەدی قامیشی
حاکم رزگار محەمەد رەشید

لە ماوەی مانگی رابردووشدا بە سەدان کەسایەتی و مامۆستای ئایینی و مامۆستای زانکۆی دیکە بەشێوازی جودا جودا پشتیوانی بەرەی ئیسلامی و سەرخستنی لیستی ١٧٥ یان کردبوو.

چاوەرواندەکرێت رۆژی ١٢ ی ٥ بە سەدان هەزار کوردی موسوڵمان بۆ یەکەمجار لە دەوری گەورەترین بەرەی ئیسلامی کوردی کۆببنەوە و پاش راگەیاندنی ئەنجامەکانیش لە ئیوارەی هەمان رۆژ، ئاهەنگی گەورەی سەرکەوتن سازبکرێت کە تیایدا بە هەزاران کەس پێکەوە سوجدەی شوکری سەرکەوتن دەبەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close