كــوردستان

بەپەلە: قاسمی سلێمانی و حەیدەر موسڵیحی گەشتنە سلێمانی

قاسمی سلێمانی سەرکردەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران و حەیدەر موسڵیحی وەزیری پێشووی ئیتڵاعاتی ئێران ئەمرۆ گەشتوونەتە شاری سلێمانی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر سلێمانی و موسڵیحی بە فرۆکەیەکی تایبەت گەشتوونەتە سلێمانی و ئێستا لە شارەکەدان.

پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایان کرد کە ئێران لە سلێمانی و نەجەف و بەغداد و بەسرە غورفەی عەمەلیاتی تایبەت بە هەڵبژادنەکانی عێراق داناوە و ئامانجیش لەو غورفەی عەمەلیاتانە لێدانە لە نەیارەکانی و هاوکاریکردنی حیزبەکانی نزیک لە ئێرانە.

ئەو سەرچاوە گوتیشی نازانرێت کە ئایا تا رۆژی هەڵبژاردن لە سلێمانی دەمێنێتەوە بەڵآم ئەوەی روونە ئەوەیە کە هاتنی قاسمی سلێمانی بۆ کوردستان و سلێمانی و عێراق مانای ئەوەیە ئێران بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت هەڵبژاردنەکانی سبەینێ بباتەوە بەتایبەت دوای تێکچوونی رێکەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا. ئێران دەیەوێت حکومەتی داهاتووی عێراق حکومەتێک بێت لەژێر هەژمونی خۆی دەرنەچێت.

شایەنی باسە لە ساڵی ٢٠١٣ و لەهەڵبژاردنەکانی ئەو کاتیش قاسمی سلێمانی هاتە سلێمانی و پاش چەند کاتژمیرێکیش لە مانەوەی روداوی ئەلبیسەکە روویدا کە تیایدا بە دەیان هەزار تەزویر بۆ یەکێتی کرا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close