كــوردستان

بەپەلە: هادی عامری هێرشی توند دەکاتە سەر یەکگرتوو و بە ‘خیانەتکاران’ ناویاندەبا

هادی عامری ، سەرۆکی رێکخراوی بەدر و سەرکردەی حەشدی شەعبی و سەرۆکی لیستی الفتح کە لە پشتیوانانی حەشدی شیعی پێکدێن لە میانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی الشرقیة هێرشیکی توندی کردە سەر یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و دەڵێت ئەوانە خائینن و جارێکی تر بەغداد نابیننەوە.

لێدوانەکەی عامری لە میانەی چاوپێکەوتنێکی کەناڵی الشرقیە دا هات کە دوێنێ لە دوا رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن لەگەڵی سازدرابوو.

هادی عامری لە وەڵامێکی پرسیارێکی کەناڵەکەدا کە ئایا رایان چیە دەربارەی ئەو هێزانەی بانگەوازی سەربەخۆیی کوردستانیان کرد و ئێستا بەشدارن لە هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق گوتی “برایانی کوردی ئێمە نایانەوێت لە عێراق جیاببنەوە. ئەوان خۆیان بە عێراقی دەزانن. من لەگەڵ زۆربەی سەرکردە کوردەکان قسەم کردووە و ئەوان شانازی بە عێراقەوە دەکەن. بەڵام مەجموعەیەک ماون کە تا ئەمرۆش هێشتا هەر باسی جوداخوازی لەسەر دەمیانە”

هادی عامری لە هێرشەکەیدا بۆ ئەوانەی داوای سەربەخۆیی دەکەن تەنها ناوی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی برد و گوتی “سەرەرای ئەوەی توانیمان کەرکووک و ناوچەکانی تر بگەرێنینەوە ژێر دەسەڵاتی شەرعی و خەونی جوداخوازان لە بار ببەین بەڵام هێشتا خەڵکێکی وەک یەکگرتووی ئیسلامی وازیان لە دژایەتی عێراق نەهێناوە.ئێمە ئەزانین ئەوان بۆ دژایەەتی عێراق دەکەن. چونکە چاویان هەڵنایە شوێنکەوتوانی حوسێن عێراق بەرێوەببەن”

هادی عامری لە درێژەی گوتەکانیدا رایگەیاند کە ئەوان ئەم جۆرە کەسانە بە خائین دەزانن و برواش ناکەن جارێکی تر بگەرێنەوە بەغداد چونکە برا کوردەکانمان دەنگیان نادەنێ.عامری گوتی “برا کوردەکانی ئێمە ژیرن. جارێکی تر دەنگ بەم کەسانە نادەن کە رێز لە زۆرینەی عەرەب و شیعەی عێراق ناگرن و دژی یەکپارچەیی خاکی عێراق. هەر بۆیە من بروام وایە یەکگرتوو جارێکی تر بەغداد نابینێتەوە”

هادی عامری گوتیشی کە ئەوان وەک لیستی الفتح خۆیان ئامادە کردووە بۆ سەەرکەوتنی گەورە و رایشیگەیاند کە ئامادەن لەدوای هەڵبژاردن بابەتی هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان و حەیدەر عەبادی و نوری مالیکی تاوتوێ بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close