كــوردستان

سەرۆکی لیستی ئیسلامی لە هەولێر حاجی کاروان: بە دەنگەکانتان دز و خاکفرۆش و دوژمنانی ئیسلام تێکبشکێنن

حاجی کاروان سەرۆکی لیستی ئیسلامی لە هەولێر رایگەیاند کە رۆژی ١٢ ی ٥ رۆژی لە گۆڕنانی ئەوانەیە کەوا دزی لە سامان میللەت دەکەن و دژایەتی دینی زۆرینەی میللەتی کورد دەکەن کە ئیسلامە.

حاجی کاروان لە دوا ساتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا رایگەیاند کە هەولێر شارێکە نە دەنگ بە خاکفرۆشان دەدات نە بەوانەش کە تەنها پێش هەڵبژاردن ئایینی ئیسلامیان بیردەکەوێتەوە.

حاجی کاروان گوتی کە “خەڵکی سەربەرزی کوردستان دەبێت ویژدانیان بکەنە حەکەم، ئایا دەنگ بە کەسانێک دەدەن کە ٢٥ ساڵە خەریکی خزمەتن و دینارێک قوتی میلەتیان نەدزیوە یان کەسانێک کە یان دزن یان کۆنە دزن یان بندیوار و خانەنشینی نایاسایین؟”

حاجی کاروان گوتی “ئێمە بە شانازی بە ئیسلام وەک ئایین و کورد وەک نەتەوە دەرۆینە بەغداد و سەر بۆ هیچ تائیفی و دژە کورد و دژە ئیسلامێ شۆڕناکەین”

حاجی کاروان داوایشیکرد کە خەڵکی هەولێر زۆرترین دەنگ بە لیستی ئیسلامی یەکگرتوو بدەن چونکە هەولێر و هەولێرییەکان زۆریان چەشتووە بەدەست ئەو هێزانەی دژایەتی دینیان کردوە.

حاجی کاروان گوتیشی نابێ میللەتێکی دیندار و خاوەن ئەخلاق دەنگ بە کەسانێک بدەن کە دەرۆن لە پەرلەمان دژایەتی شەریعەتی ئیسلام دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close