كــوردستان

بەپەلە: دکتۆر جەمال کۆچەر سەرۆکی لیستی ئیسلامی لە دهۆک: بادینان نە گەندەڵ و نە خۆفرۆش هەڵنابژێرێت

دکتۆر جەمال کۆچەر ، سەرۆکی لیستی ئیسلامی لە دهۆک رایگەیاند کە پشتیوان بە خودا لیستی ئیسلامخوازان لە بادینان موفاجەئەیەکی گەورە تۆماردەکات.

دکتۆر جەمال کۆچەر رایگەیاند ئەوەی ئەمجارە لە بادینان بینیویەتی وەک هیچ جارێکی تر نیە و خەڵکی بادینان ئەمجارە بریاریانداوە کە گۆرانکاری گەورە بکەن

دکتۆر جەمال کۆچەر داوای لە هەموو خەلكی کوردستان بە گشتی و بادینان بەتایبەت کرد کە دەنگ بەو لیستە بدەن کە لە بەغداد کوردستان نافرۆشێت و لە کوردستانیش دژایەتی گەندەڵی و بندیوار دەکات.

دکتۆر جەمال کۆچەر رایگەیاند کە کوردستان لەژێر گەلەکۆمەی ئیقلیمیدایە و لەناوخۆشدا گەندەڵ و دز و کۆنە دز و شەریکە دزەکان کرمۆکیان کردووە و داوای کرد جەماوەری کوردستان بە پشتیوانی لیستی ئیسلامخوازان ئەو وەزعە خراپە چارەسەرکەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close