كــوردستان

بەپەلە: دوا پەیامی دکتۆر موسەنا: لە ئێستاوە خۆمان بۆ سوجدەی شوکر ئامادە دەکەین

دکتۆر موسەنا ئەمین کوردستانی، سەرۆکی لیستی ئیسلامی لە سلێمانی، لە دواهەمین ساتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا داوای کرد گەلی کوردستان رۆژی هەڵبژاردن ویژدان و باوەڕیان بکەنە حەکەم.

دکتۆر موسەنا رایگەیاند “بەغداد شوێنی خەڵکانی ترسنۆک و پێ لەرزیو نیە. ئەوانەی جورئەتیان نیە لێرەوە بەرگری لە مافی خەلکی خۆیان بکەن ناتوانن لە بەغدادیش لە سێبەری خەڵکی تر بێنە دەرەوە.”

دکتۆر موسەنا گوتی کە ئەوانەی پاشەڵ و رابردوویان پاک نیە ناتوانن دەنگیان بەرز بێ و بەجورئەت بن ، داوایشی کرد کە خەڵکی کوردستان دەنگ بە ئیسلامخوازان بدەن و بە زۆرترین ژمارە بیاننێرن بەرەو بەغداد.

دکتۆر موسەنا ئەمین رایگەیاند “لە ٤ ساڵی رابردوودا بۆ هەموو خەڵكی کوردستانمان سەلماند بەرگریکردن لە ئاڵا و پێشمەرگە و شوناسی ئەو میللەتە چۆن دەکرێت. متمانەی تەواوم بە میللەتی خۆمان هەیە کە رۆژی ١٢ ی ٥ بریارێک بدەن ویژدانیان ئاسودە بکات”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close