كــوردستان

دواهەمین پەیامی پەرلەمانتار شوان قەڵادزەیی بەر لە مانگێک لە شەهیدبوونی

"ماڵی خۆتان یەکخەن و لە تەلانی خەڵکی تر دوورکەونەوە"

 

شوان قەڵادزەیی، پەرلەمانتارە تاقانەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی کە بەهۆی کارەساتێکی دڵتەزێن شەهیدبوو، بەر لە وەفاتیبە یەک مانگ پەیامی برایەتی و یەکریزی ئاراستەی ئیسلامیەکان کردووە.

شەهید شوان قەڵادزەیی بەر لە یەک مانگ لەشەهیدبوونی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی ئاراستەی سەرکردەی لایەنە ئیسلامیەکان کردووە و نیگەرانی خۆی دەربریوە کە دوای یەک ساڵ لە کاری لیژنەی هاریکاری ئیسلامی نەگەشتوونەتە بریارێک.

شەهید شوان قەڵادزەیی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی : “خۆتان لەدڵە ڕاوکێ وخەمۆکی و بێ هیوایی ڕزگار بکەن،وەلەماڵی خۆتان بەرقەراربن و لەدٶل و تەلانی خەلکی دوربکەونەوە چونکە بێ سودەو مێژوش بەزەیی نییەو تۆماری ئەکات…کەواتە پەلەبکەن لەئست گەورەیی هیواکانی خەلک بن و بچوک بیرمەکەنەوە…”

شەهید شوان قەڵادزەیی قەدەر رێگەی نەدا کە بە چاوی خۆی هەنگاوی گەورەی یەکریزی بەشێکی زۆری ئیسلامیەکان ببینێت بەڵام پشتیوان بەخوا جەماوەری ئیسلامخوازی کوردستان رۆژی ١٢ ی ٥ خەونی یەکریزی و سەرکەوتنی ئیسلامیەکان دەهێننە دی و رۆحی شەهید شوان قەڵادزەیی و هەموو ئەوانەی بەو خەونەوە کاریان کرد ئاسودە دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close