جیهانی ئیسلامی

فەڵەستین.. حەماس هەڵبژاردنەکانی کەرتی ڕۆژئاوای بردەوە

کوتلەی وەفای ئیسلامی سەر بە بزوتنەوەی حەماس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قوتابیاندا بە بەدەستهێنانی ٢٤ کورسی لە کۆی ٥١ کورسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کوتلەی وەفای ئیسلامی (کە سەر بە بزوتنەوەی حەماسە) لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین توانیویەتی بە بەدەستهێنانی ٢٤ کورسی لە کۆی ٥١ کورسی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قوتابیاندا بەدەستبهێنێت و دوای ئەویش کوتلەی فەتح دێت (کە سەر بە یاسر عەرەفاتی کۆچکردووە) کە ٢٣ کورسی بەدەستهێناوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، هەڵبژاردنەکە لە زانکۆی بیرزێت
لە کەرتی ڕۆژئاوا بەڕێوەچووە بۆ چوارەم ساڵی لەسەریەک.

جگە لەو دوو کوتلەیە قوتابیانی پێشکەوتووی دیموکراسی لە هەڵبژاردنەکەدا چوار کورسییان بەدەستهێناوە.

لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قوتابیاندا هەریەکە لە کوتلەکانی وەفای ئیسلامیی و فەتح و قوتابیانی پێشکەوتووی دیموکراسی و قوتابیانی یەکگرتوو پێشبڕکێیان لەسەر ئەو ٥١ کورسییە کردووە.

ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکە هەبووە ١٢ هەزار و ٦٨ قوتابی بووە و ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا ٧٤.٦٪ بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close