دونیا

بەریتانیا.. ئاوارەیەکی سوری بەر چەقۆ درا و دۆخی تەندروستی زۆر ناجێگیرە

لە هێرشێکی نەژادپەرستانەدا ئاوارەیەکی سوری لەلایەن توندڕەوانی بەریتانیاوە بەر چەقۆ درا و باری تەندروستیی زۆر ناجێگیرە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (ذە ناشناڵ)ی سکۆتلەندی شاباز عەلی-ی ٢٥ ساڵ لەکاتێکدا هەوڵیداوە کچێکی ئامۆزای بپارێزێت لە هێرشێک ٢ چەقۆ لە لایەکی جەستەی و چوار چەقۆش لەسەر سنگی دراوە.

ماڵپەڕەکە نوسیویەتی، گروپێک کە لە دوو پیاو و دوو ژن پێکهاتوون هێرشەکەیان ئەنجامداوە لە ناوچەی فۆنتاینبریج لە شاری ئیدنبێرگ، کە شاباز عەلیش هەر لەوێ دەژیا.

سەرچاوە سکۆتلەندییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە شاباز عەلی لەکاتێکدا هێرشیکراوەتەسەر کە لەگەڵ باوکیدا بە تەلەفۆن قسەیکردووە.

باوکی وتوویەتی گوێی لێبووە ئەوانەی هێرشیانکردووەتەسەری هاواریانکردووە و وتوویانە “بۆچی تۆ هێشتا لێرەیت، بۆچی نەگەڕاویتەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت؟”

شاباز پێنج ساڵ بەر لە ئێستا چووەتە سکۆتلەندا و لە پۆرتۆبیلۆ وەکو سەرتاش کاریکردووە.

باوکی وتووشیەتی دوای بیستنی هاواری کوڕەکەی لە تەلەفۆنەوە خێرا تەکسییەکی گرتووە و بەرەو شوێنی ڕووداوەکە ڕۆیشتووە و کاتێک گەیشتووەتە لای کوڕەکەی بینیویەتی خوێنی لێچۆڕاوە و ئاماژەی بەوەش کردووە “ئەفسەرێکی ئەمنی لەوێدا بووە و ڕۆیشتووە بەبێ ئەوەی تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکات و هیچ هەوڵێکی هاوکاریکردن بدات”.

باوکی شاباز وتووشیەتی “ئێمە لە سوریا لە جەنگ هەڵهاتیین و نامانەوێت لێرە بمانکوژن. کوڕەکەیشم پێشتر هەرگیز شەڕی نەکردووە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close