جیهانی ئیسلامی

بینالی یەڵدرم: هەوڵی فەڕەنسا بۆ دەستکاریکردنی قورئان جەهل و نەزانینە

کاردانەوەکانی پێشنیازی ٣٠٠ کەسایەتی فەڕەنسی بۆ دەستکاریکردنی قورئان بەردەوامە و بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەو ٣٠٠ فەڕەنسیەی بە ئەنجامدانی تاوانی ڕق و کینە تۆمەتبارکرد.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتوویەتی “پێشنیازی فەڕەنسا بۆ سڕینەوەی هەندێک لە ئایەتەکانی قورئان جەهل و نەزانینە”.

بینالی یەڵدرم وتووشیەتی “هیچ کەسێک ناتوانێت دەست لە تاکە پیتێکی قورئان بدات، چونکە ئەوە لەلایەن خودا خۆیەوە دەپارێزرێت”، هاوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئیدانەی ئەو هەوڵەشی کرد.

پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر هەمان پرس ووتی “هێی ڕۆژئاوا! ئێوە بەردەوامن لەسەر هێرشکردنە سەر کتێبی پیرۆزمان. ئێوە دەبێت بزانن کە ئێمە هێرش ناکەینە سەر کتێبە پیرۆزەکانتان، بەڵام تێکتاندەشکێنین”.

ئەردۆغان ووتیشی “ئێمه‌ ته‌نها وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جه‌هاله‌ت ده‌یبینین. ئێوه‌ له‌گه‌ڵ داعش هیچ جیاوازیتان نییه‌. ئێوە ئەوە نیین ئەو دەستەواژانە بەکاربهێنن”.

پێشتریش عومەر چەلیک وەزیری تورکیا بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی پێشنیاری ئەو ٣٠٠ کەسەی کرد و ووتی “ئەمە نمونەیەکی دیاری وەحشیگەری و توندوتیژی ڕۆشنبیرییە، ئەمجۆرە کەسانە هەرکەسێک بن و تا ئێستا هەرچییان کردبێت ئەوە لە سەرەتای مێژووی توندڕەوی و ڕەگەزپەرستیدا دەنوسرێتەوە”.

ڕۆژی ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ لە فەڕەنسا ٣٠٠ کەسایەتی کە نیکۆلاس سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا و مانوێل ڤالس سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەڕەنسا لەناویاندا بوون، پێشنیازێکیان لەڕێگەی ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسییەوە پێشکەشکرد و داوای سڕینەوەی هەندێک لە ئایەتەکانی قورئانیانکرد بە بیانووی ئەوەی دژ بە جولەکە و مەسیحی و بێ باوەڕانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close