كــوردستان

بە ڤیدیۆ: درۆکەی گۆڕان و نەوشیروان موستەفا لەگەڵ دیندارانی کوردستان ئاشکرابوو

کەناڵی کەی ئێن ئێنی سەر بە حزبی گۆڕان بەر لە چەند رۆژێک لە هەڵبژاردن و وەک پیشەی هەموو جاری حیزبە عەلمانیەکان، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا نەوشیروان موستەفا لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستای ئاینی ئیسلامیدا باسی ئیسلام دەکات و دەڵێت “من بۆ خزمەتی ئیسلام سیاسەت دەکەم”

بێگومان ئاشكرایە کە ئامانجی ڤیدیۆکە فریودانی دەنگدەرانی دیندار و راکێشانی سۆزیانە بۆ گۆڕان بەڵام تەڵەکەی کەی ئێن ئێن لە دەستی خۆیاندا تەقیەوە.

ڤیدیۆکەی نەوشیروان موستەفا هی پێش هەڵبژاردنی ٢٠٠٩ یە کە بۆ یەکەمجار گۆڕان بەشداری دەکرد و لەناو دیندارانی کوردستاندا دەنگۆی ئەوە بەهێز بوو کە گۆڕان دژایەتی دینی ئیسلام دەکات، نەوشیروان موستەفا بۆ گۆڕینی ئەم وێنەیە سەردانی مزگەوتی گەورەی کرد.

بەڵام وەک لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت، نەوشیروان موستەفا و گۆڕان درۆیان لەگەڵ خەڵکی دینداری کوردستان کرد.

لێرەدا لەپاڵ وتەکانی نەوشیروان موستەفا، وتەی هەر یەکە لە کوێستان محەمەد و عەدنان عوسمان نوێنەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە لیژنەی نوسینەوەی دەستور دەبینن کە چٶن بە ئاشکرا و بێ پێچ و پەنا دژایەتی خۆیان بۆ بوونی ئیسلام لەناو دەستوور دەردەبرن و داوای دەستورێکی عەلمانی دەکەن

شرۆڤەکارێکی سیاسی رایگەیاند “ئەم ڤیدیۆیە باشترین بەڵگەیە بۆ ئەو نیفاقە سیاسیەی خودی نەوشیروان موستەفا باسی دەکات. نیفاقی سیاسی گۆڕان لەگەڵ دیندارانی کوردستان بەجوانی خراوەتە روو”

ئەو شرۆڤەکارە گوتیشی “دوای بینینی ئەم ڤیدیۆیە هەر دیندارێکی کورد هۆش نەکاتەوە و دەنگی خۆی بە لیستێک بدا کە پێش هەڵبژاردن وەسفی ئیسلام دەکەن و دوای هەڵبژاردن و لە دسەڵات دژایەتی ئیسلام دەکەن، ئەوە دیندارێکی گێلە و شایەنی بەزەییە”

لێرەوە ئەو ڤیدیۆیە ببینن:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close