جیهانی ئیسلامیكــوردستان

بە داتا و ژمارە: ئیسلامیەکان بە یەکریزی هەموو هەڵبژاردنێکیان بردۆتەوە

کاتی سەرخستنی لیستی ئیسلامی هاتووە

ئەم کورتە داتایانەی خوارەوە دەریدەخەن کە گەلانی جیهانی ئیسلامی متمانەی گەورەیان بە ئیسلامیەکان هەیە و هەر هەڵبژاردنێک لایەنی کەمی پێوەرەکانی دیموکراسی و نەبوونی تەزویری تێدابوبێت، ئەوا یەکریزی ئیسلامیەکان بۆتە هۆی بردنەوەی ئەو هەڵبژاردنە.

١-جەزائیر

یەکەم هەڵبژاردنی دیموکراتی لە جەزائیر لە ساڵی ١٩٩٢ ئەنجامدرا،هەموو ئیسلامیەکانی ئەو ولاتە لەژێر ناوی ‘بەرەی رزگاری جەزائیر’ یەکیانگرت و توانیان هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی ئەو وڵاتە ببەنەوە. بەڵام دواتر عەلمانییەکان ئەنجامەکانیان قبوڵ نەکرد و سوپا کودەتای کرد بەسەریاندا.

٢-تورکیا

پارتی رەفاهی ئیسلامی و دواتریش پارتی داد و گەشەپێدانی ئیسلامی بەهۆی ئەوە تاکە پارتی گەورەی ئیسلامی ئەو وڵاتەن و هەموو ئیسلامیەکان لەژێر چەتری ئەواندا کۆبوبونەوە، لە هەموو هەڵبژاردنێکدا کە بەشداریان کردبێ پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠٠١ یشەوە یەکریزی ئیسلامخوازان لە تورکیا بۆتە هۆی ئەوەی پارتی داد و گەشەپێدان لە دەسەڵاتدا بێت و عەلمانیەکانی ئەو وڵاتە تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ هەڵبژاردنێک ببەنەوە.

٣-میسر

یەکەم سەرکەوتنی ئیسلامیەکانی میسر لە ساڵی ١٩٨٩ بوو کە توانیان پلەی یەکەم بەدست بهێنن بەڵام دواتر حکومەتی ئەو وڵاتە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە و کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی قەدەغە کرد. لە ساڵی ٢٠١٢ و لە یەکەم هەلبژاردنی دیموکراتیدا لەدوای بەهاری عەرەبی، کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین توانیان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیش ببەنەوە بەڵام دواتر سوپای میسر بە کودەتای سەربازی لایبردن.

٤-ئوردون

ئیسلامیەکانی ئوردون لە ساڵی ٢٠٠٠ لەژێر ناوی ‘بەرەی کاری ئیسلامی’ یەکیانگرت و لەو کاتەوە تا ئێستا بەشداری هەر هەڵىژاردنێکیان کردبێ پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە. دواهەمین هەڵبژاردنیش هەڵبژاردنە خوێندکاریەکانی ئەو وڵاتە بوو کە ئیسلامیەکان توانیان لەسەرتاسەری ئوردوندا پلەی یەکەم بەدەست بهێنن

٥- فەڵەستین

لە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا لە مێژوی فەڵەستیندا بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و بەتەنها حکومەت دروست بکات. بەڵام دواتر ئەمریکا وئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی گەمارۆیان بەسەردا سەپاندن و دژ بە ئیرادەی ئازادی خەڵكی فەڵەستین وەستانەوە.

٦-مەغریب

پارتی داد و گەشەپێدانی ئیسلامی لە مەغریب کە لە ئەنجامی یەکگرتنی هەموو حیزبە ئیسلامیەکانی ئەو وڵاتە هاتۆتە بوون لە دوای بەهاری عەرەبییەوە تەواوی ئەو هەڵبژاردنانەی بردۆتەوە کە لەو وڵاتە ئەنجامدراون و ئێستا حکومەت لەلایەن سەعدەدین عوسمانی سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی ئیسلامی بەرێوەدەبرێت

٧-تونس

پارتی نەهزەی ئیسلامی کە تاکە پارتی ئیسلامی تونسە و هەموو ئیسلامیەکانی ئەو وڵاتە دەنگی پێدەدەن توانی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی تونس لە دوای بەهاری عەرەبی بباتەوە. هەفتەی رابردووش توانی یەکەم هەڵبژاردنی شارەوانی دیموکراتی بباتەوە.

٨-لیبیا

لەدوای کەوتنی رژێمی قەزافی، ئیسلامیەکان هەموو پێکەوە لەژیر چەتری یەک لیستدا یەکیانگرت و توانیان زۆرینەی هەڵبژاردنەکان ببەنەوە. بەڵام دواتر بەهۆی لێکترازان و پەرتەوازەیی ئیسلامیەکانەوە، عەلمانیەکانی ئەو وڵاتە یەکیانگرت و دوەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیان بردەوە و وڵاتەکەیان دابەشکرد.

لەو نمونانەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە هەر کاتێک هەڵبژراردنەکان پاک بوبن و ئیسلامیەکان یەکگرتوو بوبن، ئەوا ئیسلامیەکان توانیویانە متمانەی گەلانی خۆیان بەدەستبهێنن

لیستی ئیسلامی یەکگرتووی ژمارە ١٧٥ یەکەم هەنگاوی گەورەیە لە مێژووی کوردستاندا بەئاراستەی دروستکردنی بەرەیەکی ئیسلامی و پشتیوانیکردن لەم لیستە سەرکەوتنێکی دیکە بۆ ئیسلامیەکانی دونیا زیادەکات.

ئیسلامیەکانی دونیا چاویان لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراقە و چاوەروانن یەکریزی و دەنگی زۆری ئیسلامیەکان دڵیان خۆش بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close