كــوردستان

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگ لەنێوان مامۆستا سەڵاحەدین و راشید غەنووشی

مامۆستا سەڵاحەدین پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە راشید غەنووشی کرد و غەنووشیش دۆعای سەرکەوتنی بۆ مامۆستا سەڵاحەدین کرد

ئێوارەی ئەمرۆ مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی گەورەی پارتی نەهزەی ئیسلامی لە راشید غەنووشی سەرۆکی پارتی نەهزە کرد.

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیە برایانەکەدا مامۆستا سەڵاحەدین سەرکەوتنی ئیسلامیەکانی تونسی بە سەرکەوتنی ئیسلامی راستەڕێ و نەهجی میانرەوی دانا و بە پشتیوانێکی مەعنەوی زانی بۆ هەموو ئیسلامیەکان لەسەرتاسەری دونیادا

لەلای خۆیەوە مامۆستا راشید غەنووشی دۆعای سەرکەوتنی بۆ لیستی یەکگرتوو کرد و بە مامۆستا سەڵاحەدینی راگەیاند کە بۆ سەرکەوتنی ئیسلامیەکانی کوردستان دەست بە دۆعان.

پارتی نەهزەی ئیسلامی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تونسدا توانی لە هاوپەیمانێتی عەلمانییەکانی ئەو وڵاتە بباتەوە بەبەدەستهێنانی ٢٧ لەسەدی دەنگەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close