كــوردستان

 وتاری مێژویی سەڵاحەدینی دووەم لە هەولێری قەڵا و منارە

 رۆژی ١٢ ی ٥ رۆژی جیهادی دەنگدانی موسوڵمانانی کوردستانە

مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین رایگەیاند کە ١٢ ی ٥ رۆژی جیهادی دەنگدانی موسوڵمانانی کوردستانە و داوایکرد هەموو دیندارانی کوردستان دەنگی خۆیان بە لیستی ١٧٥ ی لیستی ئیسلامی یەکگرتوو بدەن.

مامۆستا سەڵاحەدین رایگەیاند “لیستی زۆرینەی ئیسلامخوازان لیستی ١٧٥ . هیچ بیانوویەکیش نەماوە بۆ پشتیوانی نەکردنی لە لیستی ئیسلامخوازان. شکستی ئەم لیستە تەنها شکستی لایەنێک نیە، بەڵکو شکستی حاڵەتی ئیسلامیە لە کوردستان”

مامۆستا سەڵاحەدین رایگەیاند “ئیسلامیەکان هاوئاوازی گەندەڵان نەبوون و نابن بەڵام ئیسلامیەکان هاوئاوازی فەوزاش نابن. ئێمە کوڕی خەڵک نادەین بە کوشت. ئەوە بەرنامەی گۆڕانکاری نیە. لایەنی کەم بەرنامەی ئێمە نیە.”

مامۆستا سەڵاحەدین گلەییشی کرد لە هەندێک ئیسلامی سادە کە بوختانی خەڵکی تر دووبارە دەکەنەوە و گوتی “ئیسلامی نابێت بوختانی خەڵكی تر دەربارەی لیستی ئیسلامخوازان دووبارە بکەنەوە و ببنە موحامی خەڵکی گەندەڵ”

مامۆستا سەڵاحەدین گوتیشی هەموو ئیسلامیەکان بە کۆمەڵی ئیسلامیشەوە کەلەناو لیستەکە نین مەحرومن و گەندەڵن و نابێت هەندێک قسەی خەڵکی ناحەزی ئیسلامیەکان دووبارەبکەنەوە.

مامۆستا سەڵاحەدین داوایکرد جەماوەری خەڵكی کوردستان بە زۆرترین ژمارە دەنگ بە لیستی ئیسلامخوازان بدەن و نەهێڵن ئەو گەلەکۆمەیەی لە لیستی ئیسلامی کراوە سەربگرێت.

لێرەوە ڤیدیۆی وتەکانی مامۆستا سەڵاحەدین ببینن:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close