جیهانی ئیسلامی

بەریتانیا.. لە بۆنەیەکی ئازادی ڕادەربڕیندا هێرشکرایە سەر بانگخوازێکی کورد و هاوڕێکەی

لە بۆنەیەکدا کە گروپە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی بەریتانیا ڕێکیانخستبوو بەناوی (ڕۆژێک بۆ ئازادی) هێرشکرایە سەر دوو بانگخوازی بەریتانی بە ناوەکانی عەلی دەعوە و موحەمەد حیجابی.

هەرچەنە پێشتر وا بڕیاردرابوو کە عەلی دەعوەی بانگخواز لەو بۆنەیەدا قسەبکات، کە هاوکات کوردێکی باکوری کوردستانە، بەڵام ڕێگەی پێنەدرا.

لوسی براون یەکێک لە ڕێکخەرانی بۆنەکە لە تویتێکدا لە ئەکاونتی تویتەری خۆی پێش بۆنەکە نوسیویەتی “پشتڕاستکرایەوە کە عەلی دەعوە لە بۆنەی ڕۆژێک بۆ ئازادی قسە دەکات”.

بەڵام دوای ئەوەی ڕێگە بە عەلی دەعوە نەدرا قسە بکات ئەویش لە ئەکاونتی فەرمی خۆیەوە نوسیی “ئازادی ڕادەربڕینم لە بۆنەی ئازادی ڕادەربڕێندا وەستێنرا و هێرشمانکرایەسەر”.

عەلی لە تویتێکی تریدا نوسیویەتی “من ناونوس کرابووم کە لە ٣:١٠ خولەک لەو بۆنەیەدا قسە بکەم، بەڵام ڕێگریم لێکرا و نەیانهێشت قسە بکەم”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٦ی ئایاری ٢٠١٨ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گروپە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان بۆنەیەکیان ڕێکخست بەناوی (ڕۆژێک بۆ ئازادی).

عەلی دەعوە گەنجێکی بانگخوازی بە ڕەچەڵەک کوردی باکوری کوردستانە، پێشتر موسڵمان نەبوو، دوای موسڵمانبوونی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەستیدایە کاری بانگخوازی و ڕووبەڕووی چەندین کەسایەتی توندڕەو بووەتەوە لەناویاندا تۆمی ڕۆبنسن و سەرۆک و جێگری ڕێکخراوی (بریتن فێرست) کە ڕێکخراوێکی ڕاستڕەوی توندڕەوی دژ بە کۆچبەر و موسڵمان و ئیسلامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close