كــوردستان

با دۆڕانی سوننەکان لە لوبنان ببێتە وانەیەک بۆمان

دوێنێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان ئەنجامدرا کە تیایدا حیزبوڵا و هاوپەیمانەکانی زۆرینەی پەرلەمانیان بردەوە.

بەڵام لەگەڵ یەکەم چرکەی راگەیاندنی ئەنجامەکان، حیزبوڵا و لایەنگرانی بە ئاڵای حیزبەکەیانەوە رۆشتنە ناوچە سوننی نشینەکانی بەیروت و بەرەو شارە سوننیەکانی دیکە بەرێکوتن و شیعاری تائیفیان گوتەوە.

حیزبوڵا و شیعەکان شیعاری دژ بە حەزرەتی عومەریان گوتەوە و هاواریشیان کرد “لوبنان هەموی شیعەیە .. بەیروت هەمووی شیعەیە”

لەرااستیدا شیعە زۆرینە نین لە لوبنان بەڵام بەهۆی بێ سارد و سڕی سوننەکانی لوبنان و تێنەگەشتن لەو مەترسیەی لەسەریانە ، حیزبوڵا زۆرینەی بردەوە. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە حیزبی باڵادەستی ناو سوننەکان حیزبێکی عەلمانیە و هۆشیاری ئایینی لەدەست داوە لەکاتێکدا حیزبوڵا سەرکردایەتی شیعەکان دەکات کە ئەجێندای ئایین هەیە و وەک سوننەکان گێلانە سیاسەت ناکات.

لە عێراق شیعە زۆرینەیە بەڵام کوردستان تاکە جێگەی عێراقە کە میلیشیا شیعەکان ناتوانن تیایدا بە ویستی خۆیان تەراتێنی تیا بکەن بەڵام حەشدی شەعبی ئێستا بەهێز بوە و کوردستانیش لاواز بوە. هەستی نەتەوەیی و هۆشیاری ئایینی تاکی کوردیش لەژێر هێرشدایە .

لیستی یەکگرتووی ئیسلامی بە هۆشیاریەکی قوڵەوە بەشداری هەڵبژاردن دەکات و تاکە لیستی کوردیە کە بە مەبەستی دژایەتی هەژموونی تائیفی و شۆڤێنی دەرواتە بەغداد. ئەگەر دەمانوێت کوردی سوننە نوێنەر و بەرگریکاری هەبێ، گرنگە رۆژی هەڵبژاردن بە زۆرترین ژمارە برۆینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدە ئیسلامیەکان بدەین.

دواتر پەشیمانبوونەوە دادی کەس نادات

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close