كــوردستان

مامۆستایانی ئایینی ئیسلام: ١٢ ی ٥ رۆژی پشتیوانی پرۆژەی ئیسلامیە لە کوردستان

لەکەرنەڤاڵە گەورەکەی هەڵەبجەدا، مامۆستایانی ئایینی ئیسلام بە ژمارەیەکی گەورە بەشداربوون و یەکەم وتاریش لەلایەن ئەوانەوە درا.

مامۆستایانی ئایینی ئیسلام رایانگەیاند کە لیستی یەکگرتوو لیستی زۆرینەی ئیسلامخوازانە وهەنگاوێکی گەورەی یەکخستنەوەی ماڵی ئیسلامیەکانە هەر بۆیە پشتیوانی لێ دەکەن.

مامۆستایانی ئاینی ئیسلام ئەوەیشیان خستەروو کە دەنگدان شایەتیدانە و شایەتیدانیش دەبێت تەنها بۆ کەسانێک بێ کە لەپاڵ پسپۆڕی و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا دەتوانن پارێزگاری لە شوناسی ئیسلامی کوردیش بکەن .

مامۆستایانی ئایینی ئیسلام بانگەوازیان لە خەڵكی کوردستان کرد کە ١٢ ی ٥ بکەنە رۆژی سەرخستنی پرۆژەی ئیسلامی لە کوردستان و دەنگ نەدەن بەو لیستانەی کەدژایەتی شوناسی ئیسلامی دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close