كــوردستان

مامۆستا سەڵاحەدین: ئەوانە ئیسلام بەکاردەهێنن کە تەنها بۆ تەعزێ رێیان لە مزگەوت ئەکەوێ

مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند کە ئیسلامیەکان بە شانازیەوە خاوەندارێتی لە ئیسلام دەکەن و وەک ئەوانە نین کە تەنها هەڵبژاردنە و هەڵبژاردن ئایینیان بیردەکەوێتەوە.

مامۆستا سەڵاحەدین رایگەیاند “ئەم لیستە بۆ اعلاء کلمة الله و بەرزکردنەوەی پەیامی خودا هاتووە. ئەوەی لێرەدا دانیشتوە هەمووی نوێژی عەسری کردوە. ئەوانە دین بەکاردەهێنن کە تەنها بۆ هەڵبژاردن و دەنگدان مەلا و مزگەوت و قورئانیان بیردەکەوێتەوە. ئەوانە دین بەکاردەهێنن کە تەنها بۆ تەعزێ روویان لە مزگەوت ئەکەوێ.”

مامۆستا سەڵاحەدین داوایشی کرد دینداران و ئیسلامخوازانی کوردستان وەک وەڵامێک بۆ ئەو گەلەکۆمەیەی کە لە لیستی ئیسلامی کراوە لە ١٢ ی ٥ دا پشتیوانی لیستی ئیسلامی بکەن.

مامۆستا سەڵاحەدین رایشیگەیاند کە لیستی ١٧٥ یەکەم هەنگاوە بە ئاراستەی یەکخستنی ماڵی ئیسلامی و ئەمەی کە کە ئێستا کۆمەڵ بەجیا دابەزیوە کۆتای دونیا نیە، دوای هەڵبژاردن پرۆژەی هاریکاری ئیسلام لە جاران گەرمتر دەستپێدەکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close