كــوردستان

بۆچی  ئێران دژایەتی لیستی یەکگرتووی ئیسلامخوازان دەکات ؟

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان، ئێران لە شارەکانی بەغداد و سلێمانی و نەجەف و بەسرە غورفەی عەمەلیاتی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کردۆتەوە و ئامانجیش لەو نوسینگانە برییتیە لە دژایەتیکردنی نەیارەکانی و پشتیوانیکردنی دۆستەکانی لەرێی هەڵمەتی ئیعلامیەوە.ئێران لە هەرێمی کوردستان بە تەنها دژایەتی لیستی یەکگرتوو دەکات و لەرێی کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونتی وەهمییەوە لە ماوەی کامپەینی هەڵبژاردندا بە دەیان هەواڵی ناراست و چەواشەکارانەی دژ بە لیستی یەکگرتوو بڵاوکردۆتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی کە ئاستی چەواشەکارییەکان لەئاستێکدایە کە تەنانەت ژماردنیشیان قورس بووە و رۆژانە بە دەیان پەیج و ئەکاونتی سپۆنسەرکراو بابەتی چەواشەکاری دژ بە لیستی ١٧٥  ی یەکگرتووی ئیسلامخوازان بڵاودەکەنەوە.

بەپێی رای چاودێرانی سیاسی گرنگترین هۆکاری دژایەتی ئێران بۆ لیستی یەکگرتوو دوو هۆکاری کاتی و ستراتیجی لەپشتەوەیە. بۆ هۆکارەکە کاتیەکە، لەم قۆناغەدا لیستی یەکگرتوو تاکە لیستی بەهێزی دەڤەری سلێمانیە کە تا ئێستاش نەچۆتە ژێر رکێفی گوتاری ئێرانی لە عێراق و ئێران نایەوێت ئەم لیستە دەنگێکی ئەوتۆ بهێنێ .

دوەم ، لەروی ستراتیجیەوە، دروست بوونی بەرەیەکی ئیسلامی کوردی سوننی بە قازانجی ئێران نیە و هەمیشە ئێران پەرتەوازەیی ئیسلامیە سوننەکانی لا مەبەست بووە چ لە کوردستان و  چ لەناو سوننەکان.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن کە ئێران ماکینەیەکی ئیعلامی بەهێزی ئامادکردووە بۆ دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوەی نێوانی ئیسلامیەکان تیکبدا و بۆ ئەوەش چەند رۆژنامەنوسێکی کوردی خەڵكی باشووری کوردستانی بەکرێ گرتووە.

شارەزایەکی کارووباری ئیسلامی لە کوردستان گووتی “ئاستی چەواشەکارییەکان زۆر بەرزە  و زۆریش پرۆفێشناڵانەیە. ئەمە دیاربوو کە ئیشی دەزگا و لایەنی لۆکاڵی نیە. بەڵام هیوادارم ئەم پیلانە بە دەنگی جەماوەری ئیسلامخواز بخرێتە ناو گۆڕ. ئەم گەلەکۆمە ئیقلیمی و ناوخۆیەی لە لیستی ئیسلامی کراوە تەنها رۆژی دەنگدان وەڵام دەدرێتەوە چونکە چەواشەکارییەکان لە ئاستێکی وادان کە وەڵامدانەوەیان ئاسان نیە بەم چەند رۆژە کەمە”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close