كــوردستان

 چوار هێزی گەندەڵ لە رووداو مەلەفەکانی گەندەڵی یەکتریان ئاشکراکرد

لە میانەی بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی رووداودا، نوێنەرانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و بەرهەم ساڵح مەلەفی گەندەڵی یەکتریان هەڵدایەوە.

دکتۆر فرسەت سۆفی نوێنەری پارتی چەند بەڵگەنامەیەکی گەندەڵی گۆڕان و یەکێتی و بەرهەم ساڵحی لە سلێمانی ئاشکراکرد و بە ژمارە و داتا خستیە روو کە ئەو حیزبانە بەشێکی زۆری سلێمانیان بەنایاسایی لەسەر خۆیان تۆمارکردوە.

لە وەڵامدا نوێنەرانی یەکێتی و گۆڕان و بەرهەم ساڵح گەندەڵیەکانی پارتیان خستە روو دواتریش بەرنامەکەیان بەجێهێشت.

ریواس فایەق نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی راشکاوانە دانی بەوەدا نا کە گۆڕان و یەکێتی و پارتی و بەرهەم ساڵح بەشداربوون لە گەندەڵی بەڵام رەخنەی لەوە هەبوو کە پارتی دەیەوێت خۆی لە بەرپرسیارێتی بدزێتەوە.

شرۆڤەکارێکی سیاسی گوتی “ئەم بەرنامەیە بەرەی دز و شەریکە دز و کۆنە دزی کۆکردۆتەوە و باشترین بەرنامەیە کە تیایدا رووندەبێتەوە کە سیستەمی گەندەڵی لە کوردستان کێی لە خۆگرتووە”

ئەوە شرۆڤەکارە گوتیشی “لیستی ئیسلامی باشترین چارەەسەری ئەم بارودۆخەیە چونکە پاشەڵی پاکە و توانای بەشەری پێویستیشی هەیە بۆ چاکسازی. دوای بینینی ئەم بەرنامە گوناهە هیچ هاوڵاتیەکی کورد دەنگ بە یەکێتی ، پارتی ، گۆڕان یان بەرهەم ساڵح بدا.”

لێرەوە بەرنامەکە ببینە:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close