جیهانی ئیسلامی

ئەفغانستان.. بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە مزگەوتێک ٤٤ کەس کوژران و برینداربوون

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ پۆلیسی پارێزگای خۆست لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، تەقینەوەیەک لە مزگەوتێک ڕوویداوە و بەهۆیەوە ١٣ کەس کوژراون.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە تەقینەوەکەدا ١٣ کەس کوژراون و زیاتر ٣١ کەسیش برینداربوون و ژمارەی قوربانییەکانیش پێدەچێت ڕوو لە هەڵکشان بکات.

باسیر بینا وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاکە ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی خەڵکی لەدوای نوێژی نیوەڕۆ لە مزگەوتەکە کۆبوونەتەوە تەقینەوەکە ڕوویداوە، کە مزگەوتەکە وەکو ناوەندێکی خۆتۆمارکردنی دەنگدانیش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە بەکاردەهێنرێت، کە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە تشرینی (ئۆکتۆبەر) یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی ووتەی ئەو وتەبێژەی پۆلیسی پارێزگاکە، تەقینەوەکە وادیارە بەهۆی چەند بۆمبێکی جێهێڵدراوەوە بووە لەناو مزگەوتەکەدا کە خۆکوژەکە جێیهێشتووە، و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆیی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

مانگی ڕابردووش بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوەندێکی خۆتۆمارکردنی دەنگدەران لە کابوڵی پایتەخت نزیکەی ٦٠ کەس کوژران و داعش بەرپرسیارێتی خۆیی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند، و تاڵیبانیش پێشتر هۆشداریدابووە خەڵک کە بەشداری دەنگدان نەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close