مێژوو

لە جەنگی دووەمی جیهانییەوە زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کەس بە سپۆنسەری ئەوروپا و ئەمریکا کوژراون

ماڵپەڕی گلۆبەڵ ڕیسێرچی کەنەدی ئامارێکی لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەوە بڵاوکردووەتەوە کە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە کوژراون.

بەگوێرەی ئامارەکە، زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کەس لە جەنگی جیهانی دووەمەوە تا ئێستا بەدەستی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کوژراون.

گلۆبەڵ ڕیسێرچی کەنەدی نوسیویەتی، لە ساڵی ١٩٤٥ەوە نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو ئەو کردەوە تیرۆریستییانەی پشتگوێخستووە کە ڕۆژئاوا سپۆنسەریان دەکات و سەرەڕای ئەمەش، تەنانەت ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ ڕۆژئاوا بۆئەوەی گەمارۆخستنەسەر وڵاتان بەکاربێنن کە ئەمەش هۆکارێکی تری سەرەکییە بۆ کوشتنی مرۆڤی زیاتر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە کەنەدییەکە کە لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠١٦ بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا لە جەنگی دووەمی جیهانییەوە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەسی لە ٣٧ وڵات و گەلی جیهان کوشتووە.

ئاماری کوژراوەکان لە جەنگی دووەمی جیهانییەوە بە سپۆنسەری ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بەگوێرەی گلۆبەڵ ڕیسێرچی کەنەدی کە سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی کەنەدییە، بەم شێوەیەیە:
لە ئەفغانستان زیاتر لە یەک ملیۆن کەس کوژراون.
لە کامبۆدیا زیاتر لە ٢.٥ ملیۆن کەس کوژراون.
لە تیمۆری ڕۆژهەڵات ٢٠٠-٧٠٠ هەزار کەس کوژراون.
لە ئیندۆنیزیا ٥٠٠ هەزار بۆ ٣ ملیۆن کەس کوژراون.
لە کۆریای باکور و باشوور ١.٨-٤.٥ ملیۆن کەس کوژراون.
لە لاوس ٢٠٠ هەزار کەس کوژراون.
لە نیپاڵ ٨-١٢ هەزار کەس کوژراون.
لە ئەنگۆلا ٣٠٠-٧٥٠ هەزار کەس کوژراون.
لە چاد ٤٠-٢٠٠ هەزار کەس کوژراون.
لە چیلی ٣ هەزار کەس کوژراون.
لە کوبا ٢-٤ هەزار کەس کوژراون.
لە کۆماری دۆمینیکا ٣ هەزار کەس کوژراون.
لە ئێل سالڤادۆر ٧٥ هەزار کەس کوژراون.
لە گواتیمالا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس کوژراون و ٤٠٠ گوند خاپوورکران.
لە هایتی ٣٠-١٠٠ هەزار کەس کوژراون.
لە هندوراس بە سەدان کەس کوژراون.
لە ئێران ٢٦٢ هەزار کەس کوژراون.
لە عێراق تا ئێستا ٦٥٤ هەزار کەس کوژراون.
لە جەنگی ئیسرائیل-فەلەستین کە ئەمریکا پشتگیری دەکات ١٠٠-٢٠٠ هەزار کەس کوژراون.
لە نیکاراگوا ٢٥ هەزار کەس کوژراون.
لە پاکستان ٣ ملیۆن کەس کوژراون.
لە پانەما ٥٠٠ بۆ ٤ هەزار کەس کوژراون.
لە فیلیپین ١٠٠ هەزار کەس کوژراون.
لە سودان زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس کوژراون.
لە ڤێتنام ٧.٨ ملیۆن کەس کوژراون.
لە یۆگۆزلافیا زیاتر لە ١٠٧ هەزار کەس کوژراون.
لە سوریاش تا ئێستا بە سەدان هەزار کەس کوژراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close