جیهانی ئیسلامی

بەریتانیا.. هێرشدەکرێتە سەر ئافرەتێکی موسڵمان و دەیبورێننەوە

ئافرەتێکی موسڵمان لە خواردنگەیەکی مەکدۆناڵد لە لیڤەرپوڵ لەبەردەم چوار منداڵەکەیدا هێرشی دەکرێتە سەر و بەهۆی لێدانەوە بێهۆش دەکرێت.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، حەنان حەمودی تەمەن ٣٠ ساڵ لەکاتێکدا لە چاوەڕوانی خواردن بووە لە لقێکی مەکدۆناڵد لە لیڤەرپوڵ، لەلایەن کەسێک بەناوی کێڵی کۆکی گاڵتەیپێدەکرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیڤەرپوڵ ئیکۆی بەریتانی، مێلانی تۆملینسۆن داواکاری گشتی بە دادگای بەریتانیی وتووە کە کۆکی وتوویەتی “لە حەنان حەمودی تێنەگەیشتووە کە چی دەڵێت”، دواتریش کۆکی بە حەمودی وتووە “بڕۆرەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت، تۆ نابێت لەم وڵاتەدا حیجاب و سەرپۆش بپۆشیت”.

هێرشکەرەکە دواتر وەکو گاڵتەپێکردن و تەنز بە حەنان حەمودی-شی وتووە “ئەی بۆچی نیقاب ناپۆشیت، ملت بشکێنە نەفرەتی”.

کۆکی دواتر زیاتر توڕە بووە و هاواریکردووە بەسەر منداڵەکانی حەنان حەمودی و لەکاتێکدا حەنان ویستوویەتی بانگی هاوسەرەکەی بکات کۆکی هێرشیکردووەتەسەری و هەوڵیداوە کە سەرپۆشەکەی لەسەری داماڵێت و بەوهۆیەشەوە حەنان بێهۆش بووە و کەوتووەتە سەر زەوی.

دوای ئەوەش پۆلیس هاتووە و لەکاتێکدا پۆلیسیش هاتووە کۆکی هەر بەردەوامبووە لە بێڕێزی و کردەوەی ڕەگەزپەرستی و دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان یەکێک لە منداڵەکانی حەنان نەیزانیوە ڕووداوەکە چی بووە و بە پۆلیسی وتووە “دایکم لەسەر زەویەکە خەوتبوو”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close