جیهانی ئیسلامیمێژوو

بەرزاییەکانی جۆلان لە داگیرکردنییەوە تا کردنی بەناوی ئیسرائیلەوە

لە ساڵی ١٩٦٧ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سووریا و بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکرد، کە تەنیا ٦٠ کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە.

لە ساڵی ١٩٧٣ سووریا هەوڵیدا کە بەرزاییەکانی جۆلان کۆنترۆڵ بکاتەوە، بەڵام شکستیهێنا.

لە ساڵی ١٩٧٤ ئیسرائیل و سووریا هێزەکانیان لە بەرزاییەکانی جۆلان (نزیک بەرزاییەکانی جۆلان) کشاندەوە و تیمێکی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانی تیادا بڵاوکرایەوە.

لە ساڵی ١٩٨١ ئیسرائیل بەرزاییەکانی جۆلانی وەکو پاشکۆیەکی خۆی ڕاگەیاند، کە تا ئێستاش لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ڕەتدەکرێتەوە (بەڵام چ ڕەتکردنەوەیەک؟!)

لە ساڵی ١٩٩٩ سەرۆک وەزیرانی ئەوکات و وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی سووریا لەسەر پرسی بەرزاییەکانی جۆلان کۆبوونەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٠ گفتوگۆی ئاشتی شکستیهێنا (کە لەلایەن ئەمریکاوە دەستیپێکرابوو).

لە ساڵی ٢٠٠٨ گفتوگۆکان لەسەر بەرزاییەکانی جۆلان دەستیپێکردەوە (ئەمجارە لەلایەن تورکیاوە نێوەندگیریی کرا)، بەڵام دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشیکردە سەر غەززە شکستی هێنا و سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیلیش دەستیلەکارکێشایەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ بنیامین نەتەنیاهو دوای بوون بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی سیاسەتی توندی نارد لەسەر پرسی بەرزاییەکانی جۆلان.

لە ساڵی ٢٠١٣ جەنگی ناوخۆی سووریا گەیشتە بەرزاییەکانی جۆلان و، ئیسرائیل و سووریا چەند هێرشێکیان کردە سەر یەکتری.

لە ساڵی ٢٠١٦دا و لە ١٧ی نیسان نەتەنیاهو ڕایگەیاند، ئیسرائیل بۆ هەمیشە دەستبەسەر بەرزاییەکانی جۆلاندا دەگرێت.

لە ساڵی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەرزاییەکانی جۆلانی وەکو خاکی ئیسرائیل ناساند.

لە ئێستادا لە چەندین ناوچەی بەرزاییەکانی جۆلان، نزیکەی ٢٠ هەزار جولەکە نیشتەجێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close