كــوردستان

دکتۆر خالید محەمەد و دکتۆر شێرزاد عەبدولوەهاب هەڵبژێردران

ئینستتیوتی ژیار کە لە ژمارەیەک لە کەسایەتی و بانگخوازانی ناسراوی ئیسلامی کوردستان پێکهاتووە یەکەمین کۆنفرانسی خۆی سازکرد.

کۆنفرانسەکە لە قەرەداغ بەبەشداری ١٩٩ ئەندامی رێکخراوەکە بەرێوەچوو.
ئەندامانی رێکخراوەکە دەستەیەکی ١١ کەسییان بۆ بەرێوەبردنی رێکخراوەکە هەڵبژارد و ئەوانیش هەر یەکە لە دکتۆر خالید محمد ساڵح و دکتۆر شێرزاد عەبدولوەهابیان وەک سەرۆک و جێگری ئینستتیوتی ژیار هەڵبژارد.

ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری بریتین لە:
دکتۆر خالید محەمەد ساڵح
دکتۆر عەبدولواحید محەمەد ساڵح
دکتۆر شێرزاد عەبدولوەهاب
ئەندازیار عوسمان
مامۆستا خالید گەردی
دکتۆر بەختیار نەجمەدین
مامۆستا عەبدولرەحمان محمد عارف
مامۆستا ئامینە سدیق
مامۆستا شوکریە شیخانی
بێستوون ژاڵەیی
دکتۆر عیماد گەرمیانی
مامۆستا یاسین ئەحمەد زەنگەنە
دکتۆر عەبدولکەریم ئەحمەد
دکتۆر کامیل عەزیز

دکتۆر خالید محمد ساڵح کە بەسەرۆکی ئینستیوت هەڵبژێردرا ، سەرۆکی لیژنەی هاریکاری ئیسلامیشە کە بەرپرسە لە هەوڵەکانی کۆکردنەوە و یەکریزی ئیسلامیەکانی کوردستان.

چاودێرێکی کاروباری سیاسی و ئایینی کوردستان گوتی “ئەمە هەنگاوێکی گرنگە. بەسەرنجدان لە ناوی ئەندامانی بەرێوەبەری ئینستیتوتەکە بۆمان دەردەکەوێت کە تەواوی بانگخوازانی لە زۆربەی قوتابخانە فیکریە جیاوازەکان کۆکردۆتەوە. ئەمە بێگومان هەنگاوێکە بە ئاڕاستەی یەکخستنی کاری ئیسلامی”

ئەو چاودێرە گوتیشی “ئەگەر سیاسیەکانیش لەم قۆناغەدا نەیانتوانیبێ پرۆژەی یەکریزی ئیسلامی بکەنە واقیع ئەوە بانگخوازان کردیان. پرۆژەی ئیسلامی لە کوردستان لەسەر هەردوو پایەی سیاسەت و بانگەواز رێدەکات . ئێستا گرنگە بانگخوازان لە دوای هەڵبژاردنەکان دەستبەجێ دەست بکەنەوە بە کارکردن بۆ یەکخستنی ئیسلامیەکان لەژێر یەک بەرەی سیاسیدا و یەکلابوونەوەی ئەوانیش بۆ شەڕی پاراستنی ژیاری کۆمەڵگە”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close