كــوردستان

مامۆستا محەمەد سینەمۆکی: ١٧ کورسی بین یان حەفتا ئێمەی ئیسلامی پێویستە پێکەوەبین

لە دانیشتنێکی برایانەدا لە شاری قەڵادزێ بە ئامادەبوونی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ، سەرکردەی ناسراوی ئیسلامی مامۆستا مەلا محەمەد سینەمۆکی وتەیەکی گرنگی پێشکەشكرد.

مامۆستا محەمەد سینەمۆکی رایگەیاند کە هەنگاوی یەکریزی زیاتری ئیسلامیەکان لە دوای ئەم هەڵبژاردنانە زیاتر دەچێتە پێشەوە و ئەوانەیش کە ئێستا نەهاتوون دەبنە بەشێک لەو بەرە فراوانەی کە لە ئیسلامیەکان و غەیری ئیسلامیەکان لە دیندارانی کوردستان دروستدەکرێت.

مامۆستا محەمەد سینەمۆکی رایشیگەیاند کە بارودۆخی نێودەوڵەتی بەجۆرێکە کە نەک ١٧ کورسی حەفتا کورسیشمان هەبێت ئێمەی ئیسلامی هەر ناچارین پێکەوە بین چونکە رێگەمان نادەن زۆر شت ئەنجام بدەین.

لێرەوە دیمەنی دانیشتنی برایانە و وتەکانی مامۆستا محەمەد سینەمۆکی ببینن:

مامۆستا محەمەد سینەمۆکی: ١٧ کورسی بین یان حەفتا ئێمەی ئیسلامی پێویستە پێکەوەبین

مامۆستا محەمەد سینەمۆکی: ١٧ کورسی بین یان حەفتا ئێمەی ئیسلامی پێویستە پێکەوەبین

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Wednesday, May 2, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close