كــوردستان

بە ڤیدیۆ.. بەر لە پەسەندکردنی قەرزی دەرەکی، خوالێخۆشبوو شوان قەڵادزەیی چی بە عەلمانیەکان وت؟

رۆژی ٢ ی ٦ ی ٢٠١٥ ، پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەسەر پرۆژە یاسای مایە و وەرگرتنی قەرز کۆبوویەوە.

پرۆژەکە بە هاوبەشی لەلایەن گۆڕان و یەکێتی و پارتیەوە پێشکەشکرابوو لەژێر فشاری چەند کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی برایە پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی پرۆژە یاساکە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیتوانی ٦ ملیار دۆلار لە چەند بانقێک بەقەرز وەربگرێت.

لەو رۆژەدا تەنها لایەنە ئیسلامیەکان دژی پرۆژە یاساکە وەستانەوە و یەکێتی و پارتی و گۆڕان دژ بە ویستی لیژنەی فتوا و یەکێتی زانایان و ئیسلامیەکان پرۆژە یاسای قەرز و سوویان پەسەندکرد.

عەلمانیەکان بەم پرۆژە یاسایە کوردستانیان خستە ژێر باری قەرزێکی زۆرەوە و هێندەی تر باری سەرشانی کوردستانیان زیادکرد.

خوالێخۆشبوو شوان قەڵادزەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بزووتنەوەی ئیسلامی، لە وتارێکیدا بە دور و درێژی هۆکارەکانی رەتکردنەوەی پرۆژە یاساکەی خستە روو

پەرلەمانتارەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند “ئەگەر ئەم پرۆژە یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە، یەکسەر ئەم هۆڵە بەجێدەهێڵین”

لێرەوە وتەکانی خوالێخۆشبوو شوان قەڵادزەیی ببینە:

بەڤیدیۆ: بەر لە پەسەندکردنی قەرزی دەرەکی، خوالێخۆشبوو شوان قەڵادزەیی چی بە عەلمانیەکان وت؟

بەڤیدیۆ: بەر لە پەسەندکردنی قەرزی دەرەکی، خوالێخۆشبوو شوان قەڵادزەیی چی بە عەلمانیەکان وت؟

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Tuesday, May 1, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close