جیهانی ئیسلامی

ئوسترالیا.. خانمە ئەندازیارێکی موسڵمان وەڵامی سیناتۆرێکی ئوسترالی لەبارەی شەریعەتەوە دەداتەوە

یاسەمین عەبدولمەجید نوسەر و ئەندازیارێکی موسڵمانە و لەبارەی (یاسای شەریعە) وەڵامێکی توندی جاکو لامبی سیناتۆری ئوسترالی دەداتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سیناتۆرەکە یاسای شەریعەتی ڕەتکردەوە.

ئەو دوو خانمە لەبارەی مانای (یاسای شەریعە)وە لە بەرنامەی پرسیار و وەڵامی ئەی بی سی نیوز بوو بە موناقەشەیان و لامبی ووتی “ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئێمە لەم وڵاتەدا (ئوسترالیا) یەک یاسامان هەیە ئەویش یاسای ئوسترالییە، ئەوە یاسای شەریعە نییە”.

یاسەمین ئەندازیارە موسڵمانەکەش ئاماژەی بەوە کرد کە سیناتۆرەکە لەبارە یاسای شەریعەوە زانیاریی نییە و پێی ووت “نوێژکردنی من پێنج جار لە ڕۆژێکدا بریتییە لە شەریعە”.

سیناتۆرەکەش کە نەیدەویست گوێ لە پێناسەی ئەندازیارەکە بگرێت بەردەوامبوو لە قسەکردنی و ووتی “ئەی لەبارەی یەکسانی ئافرەتەوە چی؟”

یاسەمین لە وەڵامدا ووتی “بۆ من، ئیسلام فیمینیستترین دینە. ئێمەی ئافرەت پێش ئەوروپییەکان یەکسانیمان پێ بەخشرا، بۆ نمونە ئێمە دوای هاوسەرگیریکردنمان ناوی دووەمی هاوسەرەکانمان ناخرێتە دوای ناوەکانمانەوە چونکە ئەوان خاوەنی ئێمە نین، هەروەها ئێمە دەتوانین ببینە خاوەنی موڵک و زەوی خۆمان..”، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە خەڵکی بەبێ زانینی زانیاری لەبارەی دینەکەیەوە قسە دەکەن.

دواتر دیسانەوە لامبی قسە بە یاسەمین دەبڕێتەوە و دەڵێت “ئەم وڵاتە یاسای ئوسترالی هەیە و یاسەی شەرعی قبوڵ نییە”.

یاسەمینیش لە بەرامبەردا دەڵێت “شەریعە دەڵێت، سەرپێچی یاساکانی ئەو وڵاتە مەکەن کە لەسەری دەژین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close