جیهانی ئیسلامی

موسڵمانێک وەزیری پەروەردەی ویلایەتێکی ئەمریکایە

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، موسڵمانێکی بە ڕەگەز پاکستانی لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا وەزیری پەروەردەی ویلایەتەکەیە.

عاتیف قەرەنی لەکاتی وەرگرتنی پۆستی وەزیری پەروەردەی ویلایەتەکەدا سوێندی بە قورئانی پیرۆز خواردووە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییشدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، قەرەنی لەبەردەم ڕاڵف نۆرسام پارێزگاری ڤیرجینیا سوێندی یاسایی بە قورئانی پیرۆز دەخوات.

بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەوە یەکەمین جارە کە موسڵمانێک بۆ ئەو پۆستە وزارییەی ئەمریکا دەستنیشان بکرێت.

پارێزگاری ڤیرجینیا لە لێدوانێکیدا ووتی “گرنگە کە وەزیرێکی پەروەردەمان هەیە کە تێگەیشتنی هەر لە بەرنامەی باخچەی ساوایانەوە هەتا بەرنامەی ئامادەییەکان هەیە، و خاوەنی دیدگای چۆنیەتی گەشەدان بە پەروەردەیە”.

مانگی ڕابردوو ڕاڵف نۆرثم‌ گوتی گرنگە وەزیرێکی پەرەوەردەمان هەبێت شارەزایی لە فێرکردندا هەبێت هەر لە باخچەی ساوایانەوە هەتا دەگاتە قۆناغی ئامادەیی.

عاتف قەرەنی تەمەن ٤٠ ساڵ کە لە تەمەنی ١٠ ساڵیەوە لە شاری کەراچی پاکستانەوە لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان بۆ ئەمەریکا کردووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە و لە پارکڤیل لە ماریلاند گەورەبووە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥چووەتە ماناساس لە ڤێرجینیا.

عاتف قەرەنی کە مۆڵەتی زانستی کۆمەڵایەتی و ماستەری لە مێژوودا هەیە ، پـێشتر مامۆستای قوتابخانەیەکی ناوەندی بووە لە ناوچەی پـرنس ولیەم، خوێندنی لە هەردوو زانکۆی جۆرج مەیسن و جۆرج واشنتن تەواوکردووە.

هەر بەم بۆنەیەوە زانکۆی جۆرج مەیسن پـێرۆزبایی لێکردووە و بابەتێکی واشنتن پـۆستی لە بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close