جیهانی ئیسلامی

تازە موسڵمانبوویەکی هیندی لەلایەن هیندوسە توندڕەوەکانەوە ناچار بە پەشیمانبوونەوە کرا

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، لە ڕووداوێکی تری توندڕەوانەدا دژ بە موسڵمانان توندڕەوانی ڕاستڕەوی هیندستان لە ویلایەتی ئوتار پرادیش کەسێکی تازە موسڵمانبوویان ناچار بە پەشیمانبوونەوە لە هەڵبژاردنی دینی ئیسلام کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، توندڕەوەکان ئەوەندە بەسبووە بۆیان کە زانیویانە ئەو کەسە تازە چووەتە سەر ئاینی ئیسلام بۆئەوەی هێرشی بکەنەسەر.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە توندڕەوە هیندوسەکان سەرەڕای ئەوەش هەستاون بە تاشینی ڕیشی ئەو پیاوە.

هاوکات هەر بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو توندڕەوانە بەڵێنیان لەو پیاوە وەرگرتووە کە بە درێژایی ژیانی لەسەر بیروباوەڕی هیندوس بمێنێتەوە.

توندڕەوەکان سەر بە ڕێکخراوی چەکداری باجرانگ دالی نەتەوەپەرستی هیندوسن کە هیندستان بە وڵاتێکی هیندوس دەزانن و پەیوەندییشیان لەگەڵ پارتی (بی جەی پی)ی ناریندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانیشدا هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە دەستبەکاربوونی ناریندرا مۆدی وەکو سەرۆک وەزیران لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، هێرش و توندوتیژی و بێڕێزییەکان بەرامبەر موسڵمانانی هیندستان ڕووی لە هەڵکشان کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close